#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ماڵی مام لە #بەغدا# لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەردوولا جەختیان لەپاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانە. ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکوو مافی هەموو گەلانی ئێڕاق پارێزراو بێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 689 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!