دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی خۆیان بەخت کرد.
سوپاس و دەست خۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.
با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری کوردستان هەنگاو بنێین.
ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 722 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!