بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ڕێگرە لە بەردەم ڕێککەوتنى #هەولێر# و #بەغدا#، وەزیرى دارایى ئێڕاق پابەندبوونى خۆى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى دووپاتکردۆتەوە
وەزیرى دارایى حکومەتى ئێڕاقى پابەندبوونى خۆى بە بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى یاسایى نەوت و غازى هەرێم دووپاتکردۆتەوە.
هەرێم و بەغدا لەسەر ڕەشنووسى بودجەى ئێڕاق بۆ ساڵى 2023 ڕێککەوتنێکى سەرەتایان کردووە بەڵام ئەوەى ڕێگرە لە بەردەم جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکە بریتییە لە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى یاساى نەوت و غازى هەرێم.
لە کۆبوونەوەى ڕابردووى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم شاندى دانووستانکارى حکومەت لەگەڵ بەغدا گەشبین بوون بە لێک تێگەیشتنى هەرێم و بەغدا، بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە ڕەنگە بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەبارەى دۆسییەى نەوت و غازى هەرێم ببێتە ڕێگر لە بەردەم جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکە.
تەیف سامى، وەزیرى دارایى حکومەتى ئێڕاق، بە بەرپرسانى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاندووە، کە ئەو پابەندە بە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى بۆیە هیچ کارێکى نا یاسایى ناکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 492 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!