دوا دوو ساڵ ناکۆکی و ململانێی نێوان دوو جەمسەرەکەی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# دواجار ئاشتەواییان ڕاگەیاند و پێکەوە کۆبوونەوە .
لەسەر داوا و نێوەندگیری شەش سەرکردەی ئێستا و پێشووی کۆمەڵی دادگەری دواجار و دوای ململانێیەکی زۆر لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی حزب #عەلی باپیر# سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و #دڵشاد گەرمیانی# ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ ئاشت بوونەوە و لە ماڵی گەرمیانی لە #کەلار# کۆبونەوە .
عەلی باپیر لەگەڵ وەفدێکی تایبەت چوەتە ماڵی گەرمیانی لە کەلار و داوای گەردن ئازادی لێکردووە کە پێشتر دڵی ئازارداوە و ڕایەکانیان وەکوو پێوست وەرنەگرتوە و داواشی لێکردووە لە ھێندێک قەناعەتی نەرمی بنوێنێت و لانی کەم بگەڕێتەوە بۆ کارکردن بەڵام دڵشاد گەرمیانی پێی گوتوە ئەوە شەرع داوای بکات ئەو ئەوە دەکات و لە ئێستاشدا سەرقالی کاری ترە و نایپەرژێتە سەر کاری حزبی .
ناکۆکی نێوان عەلی باپیر و دڵشاد گەرمیانی مێژوویەکی دووری ھەیە و لە دوای بەشداری کردنی حزبەکە لە کابینەی حەوتی حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبردنی چەند کۆنفراسێک لە گەرمیاندا ناکۆکیەکان قوڵتر دەبونەوە و خاڵی تەقینەوەی کێشەکانیان زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ پرسی جیاکردنەوەی دەعوە و سیاسەت و لابردنی پاشگری ئیسلامی لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ کە دڵشاد گەرمیانی پێشنیارەکەی بەپێشنیاری خراپ و کوفر و لادان لە شەرع دەدایە قەڵەم و عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵیشی بە کەوتنە ژێر باری بیری عەلمانیەت تۆمەتبار دەکرد و چەند وتارێکیشی لەسەر نووسی و بەرپرسیارەتی دونیا و قیامەتی خستە ئەستۆی و خۆی لەو شێوازە لە حزبایەتی ئیسلامی بێ بەری کرد. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 820 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!