دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
لەرۆژى جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا، سەربارى دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزباییمان بۆ خاوەن پێداویستیەکانی جیهان وعێراق و هەرێمی کوردستان، هیواخوازین ئەم ڕۆژە تەنیا بۆنەیەک نەبێت بۆ قسەکردن و بەڵێنێک کەبەدی نەیەت، بەڵکو ببێتە سەرەتاى گۆڕانکارییەک بەرەو دانپێدانانی ڕاستەقینە بەمافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا.
قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە ومامەڵەیەکی بنیاتنراو لەسەر ڕێز و هەڵسەنگاندنی کارو گرنگیدان بەتوانا و لێهاتووییتان، سەربارى هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی زەمینەى زیاتری چوونەوە نێو کۆمەڵ و پێکهێنانی خێزان و دۆزینەوەى هەلى کار.
بۆ ئێوەى خوشک و براکانمان دووپاتی دەکەینەوە کە؛ هەمیشە پشتیوانتانم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 423 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!