#لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان# نوێنەری خۆی ناردووەتە لای ئێرانییەکان، ئەوەش بۆ گەیاندنی چەند پەیامێک.
ماوەی ڕابردوو، هەریەکە لە #ئاراس شێخ جەنگی# و #ئاڵا تاڵەبانی# بە نوێنەرایەتی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە شاری #بەغدا# کۆبوونەوەیان کردووە.
کۆبوونەوەکە بۆ گەیاندنی پەیامی لاهور شێخ جەنگی بووە بە بەرپرسانی ئێرانی، کە پەیامەش تایبەت بووە بە دۆخی ناوخۆیی یەکێتی و خراپی دۆخی حیزبەکە بە تایبەتی لە سنووری #سلێمانی#.
دوای کۆبوونەوەکە، بەرپرسانی ئێرانی بە پەیامێک وەڵامی لاهور شێخ جەنگیان داوەتەوە و داوایان لێکردووە، هیچ دەستوەردانێک لە دۆخی ناوخۆیی یەکێتی نەکات، چونکە ئەوان لە ئێستادا بە تەواوی پشتگیری #بافڵ تاڵەبانی# دەکەن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 904 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!