ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی کوپەیەکی گڵینە لە نزیک کۆیە
بە پێی ڕاگەیاندنێک لە پەیجی فەڕمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان، ئەمڕۆ 05-01-2023 لە سنووری پارێزگای #هەولێر# کوپەیەکی مێژوویی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
$دەقی بڵاوکراوەکە$
دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن بەڕەوەبەرایەتی ئاساییشی ڕۆژهەلاتی هەولێر -#کۆیە#، کە لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شارۆچکەی کۆیە لەکاتی جووتکاری گۆزەیەک بەدەرکەوتووە. بەشی پشکنینی فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە سەردانی شوێنی دیاری کراویان کرد و دەرکەوت دەکەوێتە پێگەیەکی شوێنەواری کە پێشتر لەلایەن فەرمانگەی ناوبراو تۆمار کراوه، لەڕێکەوتی 3-1-2023، لیژنەی پشکنین لەفەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە کارەکانی دەرهێنانی کوپەڵکەی دەست پێکرد لە 7:30 بەیانی تاکو 2:30 پاش نیوەڕۆ خایاند و بەسەلامەتی کوپەڵەکە دەرهێندرا. بەپێ ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەم پارچە شوێنەوارە کە کوپەلەیەکی قەبارە گەورەی خەزنکردنی دانەوێڵەیە دوورییەکانی
(بەرزی 80سم، تیرەی 70سم، تیرەی دەرچە 25سم) ە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە سەردەمی #ساسانییەکان# (224-636) زاینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور سوپاس پێزانین ئاڕاستەی بنکەی ئاساییشی سنووری گوندەکە و هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکات هیوادارین نموونەیان زۆربێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 586 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!