ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد بەرواری - سەعید
ناوی باوک: محەمە نەجیب محەمەد سەلیم
ساڵی لەدایکبوون: 1946
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەهاباد#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار ئازاد محەمەدنەجیب محەمەدسەلیم، ناسراو بە (ئازاد بەرواری و سەعید) ، ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی 1964 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووه، لە کۆنگرەی نۆیەم (1979) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لە کۆنگرەی دەیەم (1989) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی، لە کۆنگرەی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 و لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە. ساڵی 2009 لە کابینەی شەشەمدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
ساڵی 1945 بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ئازاد بەرواری ساڵی 1946 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە، ساڵی 1947 لە دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان بە بنەماڵەوە گەڕاونەتەوە بۆ باشووری کوردستان. قۆناغی ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواو کردووە. ساڵی 1966 لە بەشی کیمیای کۆلێژی زانستی زانکۆی موسڵ وەرگیراوە و لەبەر چالاکی سیاسیی لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئێڕاقەوە بۆ زانکۆی بەسڕە لە باشووری ئێڕاق دوورخراوەتەوە ساڵی 1972 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەسڕە بەدەستهێناوە. ساڵی 2009 لە کابینەی شەشەمدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی و ئەڵمانییە.
$خەباتنامە$
ئازاد بەرواری ساڵی 1961 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ساڵی 1964 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووه. ساڵی 1968 لە بەندیخانەی ڕومادی لە ڕۆژاوای ئێڕاق بەند کراوە و ساڵی 1970 لەدوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی ئێڕاقدا ئازاد کراوە. ساڵی 1972 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووەتەوە و ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە.
ساڵی 1975 لەلایەن #مەسعود بارزانی#یەوە بۆ ئامادەکاریی شۆڕشی گوڵان ڕاسپێردراوە و هەمان ساڵ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە لەگەڵ چوار کەسایەتیتردا بۆ بەشداریکردن لە یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی بەردەوامبوون لە بەرگری و بەرخۆدان، بانگهێشت کراوە.
ساڵی 1976 لە کۆنفرانسی بەرلیندا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. ساڵی 1977 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی بیدوالیی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرلەنوێ بە گەڕخستنەوەی ڕێکخستنەکانی کردووە. ساڵی 1979 ئەندامی لێژنەی خۆڕێکخستنەوەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لەنێو پەنابەرانی باشووری کوردستان لە وڵاتی ئێران.
لە کۆنگرەی نۆیەم (1979) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لە کۆنگرەی دەیەم (1989) دا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی، لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لەنێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: بەرپرسی لێژنە لقی سێ و چواری (1980) ، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی لە سووریا (1981) ، بەرپرسی پەیوەندییە ناوچەیی و نیشتمانییەکانی پارتی (1993) ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن (1996) ، بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (2001) و... هتد.
ساڵی 2009 لە کابینەی شەشەمدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
ساڵی 2010 لەبەر خزمەتی لە شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوه.
[1]