#قوباد تاڵەبانی#:
کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە؛ هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:
کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە. لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو. هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە. لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو ڕێکخستنەوە و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ئەمڕۆ #10-01-2023# سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی ڕێز و سوپاس و پێزانینم و وەکوو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو. ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت. پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 609 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!