ئەندامێکی پەڕڵەمانی کوردستان بەڵگەی وردی لەبارەی گەندەڵییەکانی هەردوو مەرزی #حاجی ئۆمەران# و ئیبراهیم خەلیلی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، قاچاخچێتی بە دەرمانی شێرپەنجەوە کراوە.
#کاروان گەزنەیی#، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەندەڵییەکی گەورە لە مەرزەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل دەکرێت و هەرچەندە بە یاسای هاوردەکردنی چیمەنتۆ قەدەغەیە، بەڵام ڕۆژانە لەلایەن کۆمپانیای خۆشناوەوە بۆ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون چوار سایلۆ چیمەنتۆ هاوردە دەکرێت و یەک یەکە لەناو پڕۆژەکەشدا بە سێ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێتەوە.
باسی لەوەشکرد: کۆدی سفر بۆ هاوردەکردن لەو مەرزانە بەناوی هێزەکانی 80ی پارتییەوەیە و ڕۆژانە چەندین بار کارتۆن داخڵ دەکرێن و کەس نازانێ چیان تێدایە و بارهەڵگرەکان بە پڕی دێن و دواتر بە بەتاڵی دەگەڕێنەوە، ئەمە جگە لەوەی ئێستا فێربوون دەچنە مەرزی وەلید لەوێوە قاچاخچێتی دەکەن بەهۆی ئەوەی چاودێری لەسەر نییە و داهاتی چەند بەرپرسێکی پێ زیاد دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد: دەرمانی شێرپەنجە بە قاچاخ و لەسەر ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلی دەهێندرێت و دەرزی بەنج و نیو بەنجیش کەس نازانێ چۆن دەهێندرێت و لەسەر ماتۆڕسکیل دەفرۆشرێت ئەمە جگە لەوەی پیشتر دۆسیەیەکمان داوەتە داواکاری گشتی کە وەزارەتی تەندرووستی ستیکەری دەرمانی بە نایاسایی داوە بە کۆمپانیایەک و وەزارەتی شەهیدانیش بەنایاسایی گرێبەستی لەگەڵ ڕێکخراوێکی وەهمی کردووە، بەڵام تا ئێستا لە ئەندام پەڕڵەمانێکەوە بگرە تا ئەندامێکی سەرکردایەتی نەچوونەتە بەردەم دادگا و هیوادارم ناچارنەبین پەنا بۆ دادگاکانی ئێراق ببەین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 573 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!