ناو: نازیلا
نازناو: مەعروفیان
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: #30-10-2022#
شوێنی دەستبەسەرکردن: تاران - ئێران
ڕۆژی ئازادبوون: #11-01-2023#
$ژیاننامە$
نازیلا مەعروفیان، خەڵکی شاری #سەقز# و دانیشتووی شاری تاران، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری ماستەری بەشی ڕۆژنامەوانی زانکۆی (عەلامە تەباتەبای) شاری تاران. نازیلا مەعروفیان یەکێک بوو لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگادار و هەڕەشەی لێ کرابوو، کە بێدەنگ بێت و خۆی بەدوور بگرێت لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتنی (مەهسا-#ژینا ئەمینی#)، و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانی شەهید دا نەکات، پاش ئەوەی ئەم ڕۆژنامەنووس و چالاکەوانە توانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی (باوکی ژینا ئەمینی) ساز بکات، کە تێیدا ئەمجەد ئەمینی هەموو زانیارییەکانی ڕژێمی ئێرانی ڕەد کردەوە و بە درۆی خستنەوە. نازیلا ئەم چاوپێکەوتنەی لە ماڵپەری (مستقل)ی فارسی بڵاوکردەوە، و هەواڵەکە لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.
لە ڕۆژی 30-10-2022 هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر هێرش دەبەنە سەر ماڵی ئەم ڕۆژنامەنووسە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەم چاوپێکەوتنە، بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەری دەکەن، و دەگواسرێتەوە بۆ بەندیخانەی (ئێڤین) لە شاری تاران. پاش تێپەربوونی 70 ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی، لە ڕۆژی 11-01-2023 بە پێدانی بەرمتەی 600 ملێون تمەن ئازاد دەکرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,050 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!