لەبەشێکی وەڵامەکەی سەرۆک و تیمی وەزاری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ #مەسرور بارزانی# هاتووە:
لەبارەی شەهیدکردنى عەقید هاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت بەزۆری زۆردارى یەکێتیی و چەند کەسایەتییەک لەناو یەکێتی تۆمەتبار بکات، بیریان چووە لە سەرەتاى ڕووداوەکەوە ئەوە یەکێتی بوو داواى لێکۆڵینەوەى هاوبەشی کرد و داواشی کرد لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەشداربن لە لێکۆڵینەوەکان، کەچی دەزگا ئەمنییەکەى سەرۆکى حکومەت هەر زوو سیناریۆکەى خۆیان بڵاوکردەوە و دەیانەوێ بیکەنە ئەمری واقیع، تازە بەتازە سەرۆکى حکومەت قسەى یەکێتی دووبارە دەکاتەوە و دەڵێ با لایەنى نێودەوڵەتى بێنە ناو لێکۆڵینەوەکان، پاش چی! دواى ئەوەى سیناریۆکانتان بڵاوکردۆتەوە، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتمانەتان داوە، تازەش بیرتان کەوتۆتەوە کە ئەم ڕووداوە لە جەرگەى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە، پێدەچێت سەرۆکى حکومەت ئاگاى لێ نەبێ یان نەیەوێت ئاگاى لێبێت هەر لەو جەرگەى #هەولێر#ە هێزێکى یاخى و لەیاسا دەرچوو هەڕەشەی چوونە سەر ماڵی جێگری سەرۆکى حکومەت کرد و هەر لە و جەرگەى پایتەختەش ڕۆژنامەنووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر دەکرێ و تاوانبار داڵدە دەدرێ و فەوجىشی بۆ دەکرێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 651 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!