Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  528,231
Bilder
  106,927
Bøker
  19,852
Relaterte filer
  100,223
Video
  1,467
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
حکوماتەکانی عێراقی: بوونی نەتەوەی کوردی. دوپات بوونەوەی مێژوو!!
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
د. #خەلیل ئیسماعیل محەمەد#

شۆڕشی تەمموزی ساڵی 1958، قۆناغێکی پێشکەوتووە لە مێژووی پێوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەبدا، ئەمەش لەمیانەی کاری هاوبەشیانەوە بۆ درووستکردنی دەوڵەتی نوێی ئێراقی کە بەسەر دار و پەردووی ڕژێمی پاشایەتی درووست بوو، لەدەقی ناوەرۆکی ماددەی سێیەمی دەستووری کاتیی ئەم پێوەندییە مێژووییە وا داڕێژراوە کە ( (عەرەب و کورد هاوبەشن لەم نیشتمانەدا...) ) .
بەڵام هەڵگەڕانی هێزە ڕەگەزپەرستەکان بە پەیژەکانی سەرکردایەتی کردندا و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن خۆیانەوە کێشەی کوردی گەڕاندۆتەوە بۆ چوارچێوەی یەکەم!
شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی 1961 بەرپەرچدانەوەیەکی توند بوو دژ بەو هێزانە.
بەو شێوەیە بەدرێژایی نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو کوردستانی ئێراق بوو بە گۆڕەپانی هەمیشەیی کارو کردەوەی سەربازی بەئامانجی کۆیلەکردنی بوونی کورد لەئێراق و لەقاڵبدانی ڕۆڵی سیاسی و ئابوورییانەی...
سەرەڕای ئەو جینۆساید و تیرۆرە ڕێکخراوەییەی حکوماتەکانی ئێراق کە لەرێی پڕۆسەکانی ئەنفال و پاکتاوکردنی ڕەگەزی و بەکارهێنای چەکی کیمیاییەوە ئەنجامیان دەدا، گەلی کورد لەپێناوی وەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانیدا قوربانی زۆری بەخشی، دواتر بەهۆی داڕمانی ڕژێمی پێشوو سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەلێکی باشی بۆ هەڵکەوت تا دەست لەناو دەستی گەلی عەرەبی ئێراق بنێت و بە میتۆدی کاری هاوبەشەوە. بگەڕێتەوە بۆ بوونیادنانەوەی وڵات.
بەڵام هەر لەبەرانبەر دەسەڵاتدارانی نوێی بەغدا سامیان هەبوو کە هەندێکیان میراتگرەوەی ڕژێمەکانی ڕابردوون و هاندەرنەبوون بۆ تێگەیشتن لە ڕووداوە نوێیەکان و بە ئیجابیانە و نیەت سافانە کارلێکیان لەگەڵ واقیعی نوێ نەدەکرد، پێیان غەدربوو گەلی کورد بەسەر خاکی خۆیانەوە ئارام ببن و هاوبەشی ڕاستەقینە لە بوونیادنانەوەی ئێراقدا بکەنەوە.
هەندێک لەو جەمسەرە تازانەی حوکم بوونە بەربەست لە بەردەم ڕەوڕەوەی پەرەسەندنی شارستانیانەی هەرێمی کوردستان، تەنانەت لەدوای داڕشتنەوەی دەستووریش هەر ترسیان لەسەر هەیە لەوەی پیلان داڕێژن بۆ تێکدانەوەی بارەکە، ئەزموونەکانی ساڵانی پێشوو گەواهیدەرن لەسەر ئەو ڕاستیە، ئەزموونەکان وا دەنوێنن کە لە گەوهەردا پێوەندی کورد بە حکومەتەکانی ڕابردوو لە ئاستێکی باشدا نەبووە و لە خوێندنەوەی ئاماژەکانیشدا ڕا دیارە هەندێ حوکمداری ئێستا لەبەغدا میراتگرەوەی دیکتاتۆریەتن، لەو ئاماژانەش:
1 گرفتی دەستنیشانکردنی ناوچە کوردییەکان: سەرنج دەدرێت زاراوەکانی: کورد، گەلی کورد تەنانەت نەتەوەی کوردی لەدرووستبوونی دەوڵەتی ئێراقەوە تا ئێستاش لە ئەدەبیاتی فەڕمی حکوماتی ئێراقیدا دوپات دەکرێنەوە، بەڵام زاراوەی کوردستان و ناوچە کوردییەکان و نیشتمانی کورد کۆمەڵێک تابۆن مامەڵەیان پێناکرێن، چونکە هەریەک لەو زاراوانەی دوایی سنووری جوگرافیانەو ڕووبەری زەوی و نەخشەی کارگێڕی و سیاسی دەستنیشان دەکەن..
گەرچی یاسای کارگێڕی و بەڕێوەبردنی کاتی دەوڵەتی ئێراق ساڵی 2004، هەروەها دەستووری ئێراقی ساڵی 2005، بڕیاری داوە لەسەر بوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سنوورێکی ناچەسپاودا، بەڵام ئەمە دیفاکتۆیەک بوو بە ئاسانی نەیاندەتوانی بەسەریدا تێپەڕن..
2 گرفتی ناوچە جێناکۆکەکان: گرفتێکی تازەی کۆنباوە هەر لە درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقەوە هەیە، داواکارییە یەک لەدوا یەکەکانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بۆ دیاریکردنی نیشتمانی کورد بووە، بیروڕای هاوجۆر بۆ دیاریکردنی سنوور هەبووە چ لەنێوان کورد و عەرەب، چ لەنێوان کورد لەگەڵ کورد، ڕێکەوتننامەی 11ی ئازار 1971 یەکەمین دانپێنانی حکومەتی ئێراق بوو بۆ ناوچەکانی کوردستان بەشێوەی خودموختاری، جێبەجێکردنی ئەو ئیعترافە بەهیوای ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی بۆ هەمان ساڵ جێهێڵرا، کەچی وەک چاوەڕواندەکرا دواخرا، ئەمەش بۆ ئەوە بوو یەکە کارگێڕییەکان نەکرێنە پاشبەندی کوردستان.
لەم چاخە نوێیەدا دوا بەدوای لەناوچوونی ڕژێمی سەدام ساڵی 2003 وا مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، گرفتی ناوچە کوردییەکانی کە بە کوردستان نەلکاونەتەوە سەر هەڵدەداتەوە، بەتایبەت لەنێوان سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا، ئەوەی لەسەری پێکهاتبوون لەدووتوێی مادەی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی ئێراقی و ماددەی 140ی دەستووری ئێراق کە بۆ یەکلاکردنەوەی گرفتەکە هاتبوو، بێسوود مایەوە. بەمەش هاوشێوەیی لە ڕوانین و بینینی حکوماتەکانی ئێراق دەردەکەوێ، هاوبۆچوونیشن لەبەرانبەر کێشەی کوردا..
3 سەرژمێری دانیشتووان: هەر لە دامەزرانی ڕژێمی کۆماری ساڵی 1958 تا دوا سەرژمێریی ساڵی 1997 هیچ سەرژمێرییەک بۆ دانیشتووانی ئێراق بە تایبەتیش کوردستان ئەنجام نەدراوە..
ساڵی 1965 سەرژمێری گشتی کرا، ئێراق لەناو خوێنبەربوونێکی کوشتارگەییدا خەڵتانی خوێن کرابوو بەهۆی شۆڕشی ئەیلوول کە بەرپەرچدانەوەی ستەمکاری بوو.
ساڵی 1977 سەرژمێرییەکی تر بۆ دانیشتووانی ئێراق ئەنجام درا، ئەوکات ناوچە کوردییەکان لەناو ڕووداوەکانی دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی 1975 لەنێوان ئێراق و ئێراندا دەژیا، بۆیە ناوچەکە دووچاری وێرانکردن و سووتاندنی سەدان گوند و شارۆچکە بۆوە و دانیشتووان (گەڕاوەکان) ڕاگوێزرانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی ئێراق، هەروەها ئۆردوگا دامەزران بۆ کۆکردنەوەی دانیشتووانی گوندە ڕاگوازراوەکان لە چەند شوێنێکی هەڵبژێردراو لەنزیک شارە سەرەکییەکان و لەسەر ڕێگە گشتییەکان بۆ ئاسانکردنی دەستبەسەردا گرتن و کۆنترۆڵکردنی دانیشتووان، بەڵام سەرژمێریی ساڵی 1987 لەو ساڵە ئەنجامدرا کە شەڕی ئێراق و ئێران لەوپەڕی گەرمیدا بوو، ناوچەی کوردستان لە گرنگترین شوێنەکانی ئەم شەڕە بوو، دانیشتووانی تووشی جۆرەها هۆکارەکانی جەنگ و وێرانکردن بوونەوە. دوایین سەرژمێریش لە ساڵی 1997 ئەنجامدرا بەبێ هەرێمی کوردستان کە ئەوکات لەدەرەوەی بازنەی کۆنترۆڵی دەسەڵاتی مەرکەز بوو، کاتێک ساڵی 1970 سەرژمێریی دانیشتووان دواخرا، کوردستان لە ئارامی و سەقامگیری و بارودۆخێکی نموونەییدا بوو بۆ ئەنجامدانی، بەهەمان شێوە حکومەتی ئێستای ئێراقیش کە بەردەوام بوو لە دواخستنی سەرژمێریی دانیشتووان کە بڕیار بوو لە ساڵی 2007 دا ئەنجام بدرێت، چونکە ئەوسا و ئێستاش هەرێم نموونەن بۆ ئەنجامدانی سەرەتا بۆ 2008 ئینجا بۆ 2009 دوایخست، ئێستاش دوو دڵە لە جێبەجێکردنی لە ساڵی 2010.
بێگومان ئامانجی حکومەتەکانی ئێراق لەدواخستنی سەرژمێریی ساڵی 1970 و ئەم دواخستنە بەردەوامەی سەرژمێریی داهاتوو یەک ئامانجە، ئەویش ڕێگە گرتنە بۆ نەگەیشتنە قەبارەی ڕاستەقینەی دیمۆگرافیای دانیشتووانی هەرێم و ژمارەی کورد لەئێراق بەگشتی لەلایەک و بەردەوام بوون لە دواخستنی جێبەجێکردنی ماددەی 140 بەتایبەتی دەستنیشانکردنی سنووری کۆتایی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەلایەکی دیکەوە.
4- ڕەهەندی ئابووریی گرفتەکانی نێوان هەرێم و ناوەند: بەدرێژایی ئەو ساڵانەی دوای هاتنەکایەی سیستەمی کۆماری لە ئێراق، چەندین چاوپێکەوتن و گفتوگۆ لەنێوان سەرکردایەتی کورد و حکومەتەکانی ئێراق ئەنجامدران.. لایەنی ئابووری بەردەوام باڵی بەسەر ئەو گفتوگۆیانەدا کێشا بوو بەتایبەتی دەربارەی ناوچە دەوڵەمەندەکان بە نەوت وەک: کەرکووک، خانەقین، عەین زال، چونکە زۆرجار بەربەست بوون لە بەردەم گەیشتن بە ئەنجامی ئیجابی، چونکە لکاندنی ئەو ناوچانە بە نیشتمانی کورد بە مەترسییەک دادەنرا لە بەردەم پاشەڕۆژی (یەکێتی) ئێراق! ئەمڕۆش ئەم ئاراستانە سەرهەڵ دەدەنەوە بۆ ئەوەی ببن بە بەربەست لە بەردەم گەیشتن بەو گرفتانەی هەن لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، سەرەڕای چەسپاندنی ئەم بەندانە لە دەستووری ساڵی 2005ی ئێراق بەتایبەتی دابەشکردنی و وەبەرهێنانی دەرامەتە سرووشتییەکان بەتایبەتیش نەوت و غاز.
5- گرفتی پاسەوانی هەرێم (پێشمەرگە) : ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرسانەی ناکۆکیان لەسەرە لەنێوان سەرکردایەتی کورد لەگەڵ حکومەتەکانی ئێراق لە چەند ساڵی ڕابردوو، ئێستاش بەردەوامە و بۆ ڕێگەگرتن لەنەبوونی گرەنتییەک بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، دەسەڵاتدارانی بەغدا هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی کەلێنێکدا دەگەڕێن لەنێوان تواناکانی هێزەکانی بەرگری لە هەرێم و هاوشێوەکانیان لە هێزە چەکدارەکانی ئێراق، لەسەر ئاستی ئامادەکردن یان کەرەستە یان تەکنۆلۆژیای سەربازی، ئەمە سەرەڕای دیاریکردنی لە دەستووری ئێراقیدا مامەڵە کردن لەم بوارەدا بەو شێوەیە دەبێت (پاسەوان) ی هەرێم بەشێکی نەپچڕاوە لەهێزە چەکدارەکانی ئێراق.
لێرەدا زۆر گرنگە بەم ئەنجامانەی خوارەوە دەربچین:
1- ئەوەی حکومەتەکانی ئێراق لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا کۆ دەکاتەوە، ئەو حاڵەتی ترسەیە لە پێشهاتە سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە لە ناوچە کوردییەکان، بەو پێیەی دەبێتە هۆی پتەوبوونی ڕۆڵی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی گەلی کورد.
2- دیاریکردنی سنووری جوگرافی ناوچەی کوردی هێڵێکی سوورە بۆ حکومەتەکانی ئێراق کە نابێ لێی نزیک ببنەوە، چونکە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە نەخشەی ئیداری و سیاسی وڵات، بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدات بیانو کە دەبێتە هۆی ئەنجام نەدانی ئەمکارە لەوانەش ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە ئێراق.
3- لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئێستا ئەو بیانوانەی کە حکومەتی ئێراق لە گفتوگۆکانی لەگەڵ کورد دەیخاتە ڕوو، بیانووی (بنەڕەتی) لەوانەش هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گۆڕینی زۆر لە بڕگەکانی دەستووری ساڵی2005 بەتایبەتی ئەوانەی پێوەندییان بە مافەکانی گەلی کوردەوە هەیە، ناوەرۆکی ئەم ناکۆکیانە ئەوانەی پێوەندییان بە بوونی گەلی کوردەوە هەیە لەئێراق و مافی ڕەوای لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی لەچوارچێوەی سنوورە نەتەوەییەکانی کە ڕاستییە مێژووییەکان و واقیعی جوگرافی ناوچەکە دیاری دەکەن، ئەمەش پاڵی بەو حکومەتانەوە ناوە کە فشاری زیاتری سیاسی و ئابووری دەکەن بە مەبەستی بەرتەسک کردنەوەی بوونی کورد لە ئێراق و لاوازکردنی ڕۆڵی نەتەوەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 430 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
Koblede elementer: 2
Gruppe: Artikler
Publication date: 20-10-2010 (14 År)
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Irak
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Technical Metadata
Element Kvalitet: 86%
86%
Lagt inn av ( هەژار کامەلا ) på 17-01-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 18-01-2023
Dette elementet nylig oppdatert av ( هەژار کامەلا ) på : 25-01-2023
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 430 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  528,231
Bilder
  106,927
Bøker
  19,852
Relaterte filer
  100,223
Video
  1,467
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
302,046
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,797
عربي 
29,051
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,727
فارسی 
8,766
English 
7,231
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,124
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
3
Artikler 
1
Dokumenter 
1
MP3 
311
PDF 
30,109
MP4 
2,378
IMG 
195,532
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Folders
Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Kjønn - Kvinne Biografi - Nasjon - Kurd Dokumenter - Provinsen - Sør- Kurdistan Bibliotek - Provinsen - Utenfor Dokumenter - Provinsen - Norway Biografi - Person type - Writer Biografi - Person type - Story - forfatter Biografi - Person type - Writer? Artikler - Dokumenttype - Oversettelse

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.843 andre!