#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #دلێر سەید مەجید#، سەرکردەی دێرینی حیزبەکەی ڕاسپاردووە بۆ چارەسەری کێشەکان.
بافڵ تاڵەبانی بەهۆی ترسی لە فراوانبوونی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی، دلێری سەید مەجیدی بۆ چارەسەری کێشەکان و ئاشتەوایی ڕاسپاردووە.
ترسی بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە جوڵەکانی ئەم دواییەی #لاهور شێخ جەنگی#یەو پێیوایە، #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هاوپەیمانان پشتگیری دەکەن، بۆیە نایەوێت کێشەکان لەوە زیاتر تەشەنە بکەن.
بافڵ تاڵەبانی گڵۆپی سەوزی بۆ دلێر سەید مەجید هەڵکردووە، تا لەسەر ئەو کێشانە قسە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بکات و تەنانەت باسی لەوەش کردووە، ئەگەر پێویستی کرد، فشاری ئێرانییەکانیش بەکاربهێنێت بۆ چارەسەری ئەو کێشانە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 671 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!