ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاماژە بەوەدەکات: تا ئێستا #21-01-2023# ڕەشنووسی هەمواری مووچەی فەرمانەبەران نەگەیشتووەتە پەڕڵەمان و چاوەڕێی حکومەتین ئەو ڕەشنووسە بنێرێتە پەڕڵەمان، چونکە لە ئێستادا جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی فەرمانبەران و پلەکانیاندا هەیە و دەبێت ئەو جیاوازییە نەمێنێت.
د. #جەمال کۆچەر#، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند: بۆ هەموارکردنی مووچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی حکومەتین، چونکە تا ئێستا ھیچ ڕەشنووسێک سەبارەت بە هەمواری مووچەی فەرمانبەران نەگەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام چاوەڕێن حکومەت دەنگ لەسەر ئەو بابەتە بدات و دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنەکەی بکات، بەوەش دادپەروەری بۆ هەزاران فەرمانبەر بەدیدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێراق پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ چەندین ساڵە ڕاگرتووە، لەکاتێکدا نادادپەروەری گەورە هەیە لە مووچەی فەرمانبەران، بە جۆرێک فەرمانبەرانی وەزارەتەکان سەرباری ئەوەی کار و ئاستی خوێندنیان هاوشێوەیە، بەڵام جیاوازی لە مووچەکانیاندا هەیە و پێویست دەکات بە چاوێکی یەکسانەوە سەیری هەمووان بکرێت.
وتەکانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق لە کاتیکدایە کە (#زیاد جەبار#) سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕەشنووسێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان کردووە بۆ ئەوەی ئاڕاستەی حکومەت بکرێت بۆ دەستکردن بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە چەندین ساڵە بە بیانووی قەیرانی داراییەوە پلەبەرزرکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 586 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!