ناونیشانی بابەت: گرنگترین ئەو خواردنانەی کە پێست بە گەنجی و تەندرووستی دەهێڵێتەوە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بێگومان خۆراکی تەندرووست کاریگەریی هەیە لەسەر پاراستنی پێست و بریقەدارکردنی و هێشتنەوەی بە شێوەیەکی تەندرووست.
$ئەم خواردنانە سوودێکی زۆر گرنگیان هەیە بۆ پێست:$
1- ڕۆنی ماسی یاخود (Omega 3) زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی پێست بە شێوەیەکی تەندرووست.
2- گوێز: کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و پرۆتین کە سوودێکی زۆر بە جوانی پێست دەگەێنێت.
3- بیبەری سوور یان زەردی شیرین: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی، چرچ بوونی ڕوخسار دوا دەخات و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان وشکە.
4- تەماتە: سەرچاوەیەکی باشە بۆ بە دەست هێنانی ڤیتامین سی و پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت و پیربوونی ڕوخسار دوا دەخات.
5- شوکوڵاتەی ڕەش: کە لە سەدا 70ی لە کاکاو پێکهاتووە و بەسوودە بۆ پاراستنی پێست و دژە چرچ بوونی پێستە.
6- چای سەوز: دژە پیربوونە و پێست دەپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر. [1]