#بافڵ تاڵەبانی#: مێژوو شایەتە چۆن #مامە ڕیشە# و هاوڕێکانی بەورئاسا بە گژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا.
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە یادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی مامە ڕیشە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە یادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بە گڕەکەی #گەرمیان# و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین) ، بە ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری ڕێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.
مێژوو شایەتە چۆن مامە ڕیشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بە گژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لە مێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.
دروود بۆ ڕۆحی مامە ڕیشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان. [1]
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 659 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!