#شیرین ئەمین#: سەرۆکی پێشوی دەستەی مافی مرۆڤ، بە گەندەڵی و ھەوڵدانی بۆ چوونە دەرەوەی وڵات تۆمەتبارە
شیرین ئەمین، پەڕڵەمانتاری سەربەخۆی پەڕڵەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کەس کاڵایەکی یاسایی لە سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ بردووەتەوە...کە ئەمەی خوارەوە دەقی بڵاوکراوەکەی شیرین ئەمینە:
$براوە بووین..$
لە ساڵی 2019 ڕاگەیەنراوێکم لەسەر تێوەگلانی سەرۆکی پێشوی دەستەی مافی مرۆڤ بەپشت بەستن بە ڕاپۆرتی پەڕڵەمانی کوردستان بە گەندەڵی و ھەوڵدانی بۆ چوونە دەرەوەی وڵات بڵاو کردبووەوە.، وە بەڵگە و زانیارییەکانمان ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی کردبوو.، بەڵام ناوبراو ھەستا بەتۆمارکردنی سکاڵای یاسای لە دژم وە داوای قەرەبوی زیاتر لە ملیارێک دینار.
ئەم کەیسە پاش سێ ساڵ بە بڕیاری دادگای بەرایی #ھەولێر# و وە سەرۆکایەتی دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان.
بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داوای سەرۆکی پێشوی دەستە.، خۆش بەختانە براوەی دۆسیەکە بووین..
بە پێویستی دەزانم لێرەوە سوپاس و پێزانینم ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندوبوونی پارێزەر ئازاد چۆمانی بکەم. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 786 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!