#عەبدولستار مەجید#، سەرۆکی فراکسیۆنی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#، ئامانجی ئەوان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە خەڵک جارێک دەنگ بدات و حیزب و لایەنی نوێ تاقیبکاتەوە جگە لە پارتی و یەکێتی.
عەبدولستار مەجید دەڵێت (لە ماوەی ڕابردوودا لە کاتی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، ئێمە وەکوو لایەنی ئۆپۆزسیۆن لە پەڕڵەمان هەڵوێستمان هەبووە، ئەوەمان ئاشکرا کردووە کە داهاتی پێویست هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، داوامانکردووە داهات ڕادەستی ئێمە بکرێت، تاوەکو ئەوە بسەلمێنین ئەم داهاتەی کە هەیە بەشی تەواوی مووچەی فەرانبەران دەکات).
ئەو سەرکردەیەی کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت: من کارم لەسەر ئەوە کردووە کە هەژموونی حیزبێکی دیاریکراو کە پارتییە، بەسەر پەڕڵەمان و هەرێمی کوردستان نەمێنێت، چونکە ئەم دەسەڵاتەی پارتی کە هەیەتی بەسەر پەڕڵەمان و کوردستان، دەنگی ڕاستەقینەی خۆی نییە.
لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، کە دەکرێ ئێمە وەک حیزبی ئۆپۆزسیۆن و حیزبەکانی دەسەڵاتیش لە هەوڵدابین بۆ حکومڕانییەکی تەندرووست لە کوردستان، یاسایەک دابنرێت کە بە ڕا و بۆچوونی هەموو لایەنەکان بێت، هەروەها یاسا سەروەر بێت، خەڵک دەنگە ڕاستەقینەکانی خۆی ببینێتەوە و دوور بکەوینەوە لە ساختەکاری. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 635 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!