سلێمانی پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیا لە ئامێز دەگرێت
سۆزیار یوسف
پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی کچانی ڕۆژاوای ئاسیا لە شاری سلێمانی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی ئێراقیش بە پێکهاتەیەکی تەواو کوردانەوە لە وڵاتی تورکیا لە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانن.
پاڵەوانێتییەکە بڕیارە لە ڕۆژانی 2-6/ی مانگی داهاتوو لە هۆڵی کۆلیجی وەرزشی زانکۆی سلێمانی بە بەشداری چوار وڵات بەڕێوەبچێت و یەکێتیی تۆپی باسکەی ئێراقیش و لیژنەی ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کردووە.
هەڵبژاردەی کچانی باسکەی ئێراق کە تەواوی یاریزانەکانی کوردن و ڕاهێنەرو یاریدەدەرەکەشی بەهەمان شێوە لە وڵاتی تورکیا کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانیان کردۆتەوە بۆ ئامادەکاری زیاتری بەشداریکردن لە و پاڵەوانێتییە ، بڕیارە لە ماوەی بەڕێوەچوونی کەمپەکەش چەندین یاری دۆستانە ئەنجام بدەن و یەکێک لە یارییە دۆستانەکانیان بەرانبەر کچانی زانکۆی ئەستەنبوڵ دەبێت ، بە پێی لێدوانی ڕزگار ڕەئوف ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە، دەیانەوێت بە شێوەیەکی تۆکمە بەشداری لەپاڵەوانێتییەکە بکەن تاوەکو بتوانن لە خاکی سلێمانییەوە نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەرز بکەنەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 474 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!