$کێ بکەینە سەرۆک؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
بە گوێرەی هەندێ لێکۆڵینەوەی ناسینی شامپانزییەکان دەرکەوتووە کاتێک یەکێک لەو مەیمونانەی کە دەیەوێت ببێتە سەرگەورەی هەموو مەیمونەکان بۆ ئەوەی پێی بگوترێت ئەلفا شامپانزییسەرۆک ، مێیەیەکی هەڵکەوتوو و جوان و تەڕوبڕی شامپانزییەکان لەخۆی نزیک دەکاتەوە بۆ ئەوەی وەلائی شامپانزییە نێرەکانی دیکە بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و بیکەنە ئەڵفا شامپانزیی سەرۆک. بەم کارەی ئامانجێک دەپێکیت:
مادەم ئەم شامپانزییە مێیە بە من ڕازیبووە و لەناو هەمووتاندا منی هەڵبژاردووە کەواتە من لە هەمووتان نێرترم، ئەندرۆجینم زیاترە، و لە هەمووتان باشتر دەتوانم نێر بم بۆی. بەم کارەی لەکۆهەستی ئەوانیشدا ئەوە درووستدەکات کە ئەمان دیارە هێندەی ئەو نێر نین بۆیە دەبێت بەیعەتی پێ بکەن و بیکەنە ئەڵفا مەیڵ.
کە هەموو نێرەکان ڕەزامەندییان نیشان دا ببێتە ئەڵفا شامپانزیی و بوویە سەرۆک ئیدی هەموو شامپانزییەکانی دیکە باشترین و گەیوترینی ئەو مۆزانەی کە کۆی دەکەنەوە دەیهێنن بۆ ئەم ئەلفا شامپانزییە تا بیخوات. ئەمیش لەپای ئەو کارانەیان هەندێ گەنە مۆزی خۆیانیان بە منەتەوە دەداتەوە و ڕێگایان دەدا لەگەڵ شامپانزییە مێیە پلەدووەکاندا کە خۆی زەوقی لێیان نییە جووت ببن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 540 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!