دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و هونەرمەند و ڕاگەیاندنکاری دێرینی شاری #سلێمانی# (شادمان مەلا عەزیز سەحاف) هاوخەمیمان بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ڕادەگەیەنین.
کاک شادمان لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و ناوداری شاری سلێمانی بوو کە وێڕای تێکۆشانی بێوچانی لە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاوکارێکی تیپی شانۆی پێشڕەو بوو کەلەپاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لەگەڵ هاورێکانی لەدامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و لەبواری هونەری نواندنیشدا لەچەندین بەرهەمی درامادا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، جگە لە کارە میدیایی و هونەرییەکانی، لە پیشەی (سەحاف) یدا کەلەباو وباپیرانەوە بۆیان مابۆوە بە ڕێکخستنەوە و بەرگ تێگرتنەوە چەندین دەستنووسی گرنگی مێژویی لەفەوتان پاراستووە.
لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریی بە خانەوادە و کەسو کاری ببەخشێت .
انا لله واناالیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 552 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!