دەقی پیرۆزباییەکەی #سەعدی ئەحمەد پیرە#:
بەرێزان سەرنوسەر و میدیاکارانی PUKMEDIA ، لەساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەکەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستەدەکەم ، ڕێز و خۆشەویستیم بۆ یەکە بە یەکەتان دەردەبڕم
لەماوەی20ساڵی ڕابردوو ئێوە و هەموو ئەوانەشی لەو مێژووە دورودرێژەدا لە ماڵپەرەکەتان کاریانکردوە ، مێژوویەکی پڕشنگدار و زێڕینیان لە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا نەخشاندووە .
ماڵپەری پیوکەی میدیا خاوەن شانازییەکی گەورەیە لە ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی بڵاوی دەکاتەوە بەمەش هەموو بنەماکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و کاری میدیایی پڕۆفیشناڵ لە هەواڵ و ڕێپۆرتاژ و سەرجەم ژانرەکانی میدیادا بەروونی ڕەنگی داوەتەوە .
هەر بۆیە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی باوەڕپێکراوی کوردستان و دەرەوەش ، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارە ناوازەکانتان بۆ دەخوازم ، دەستی ماندووبوونی یەکە بەیەکەتان دەگووشم ، بەو پەڕی ڕێزەوە هەوڵ و ماندوبوونەکانتان بەرز دەنرخێنم ، جارێکێ تر یادی بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕە خۆشەویستەکەی پیوکەی میدیا لە خۆمان و هەموو خوێنەران پیرۆزبێت .
براتان
سەعدی ئەحمەد پیرە[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 713 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!