ناونیشانی پەرتووک: ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا
ناوی نووسەر: د. سانع شەریف
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە لە پێشەکییەک و چوار بەش کە بە شێوەی خاڵبەندی پۆلین کراوە و دەرئەنجامێک پێکدێت.
$ ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتیدا$
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە بەگشتی باس لە بنەمای مافی چارەی خۆنووسین لە ڕووی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و مێژووی پیشینەی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی ئەم مافە و، ڕەگەزە سەرەکییەکانی یاسای دەستووری ئێراقی پەیوەست بە سیستەمی فیدراڵی حکومەت و مافی چارەی خۆنووسینی هەرێمی باشووری کوردستان ، چۆنییەتی حوکمڕانی حکومەتی فیدراڵی ئێراق لە چوارچێوەی دەستوور دەکات و، چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت کەئاماژە بە گرنگی ئەم پەرتووکە و ڕێبازی توێژینەوەکەی، پێناسەی زاراوە کردارییەکان و چوارچێوەی بیردۆزی دەکات.
$بەشی دووەم$
بەشی دووەمی لە بارەی ڕاپرسی وەکوو ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی بنەمای مافی چارەی خۆنووسینە و لە شەش تەوەر پێکدێت، چەمکی ڕاپرسی، بنچینەکانی ڕاپرسی، ڕاپرسی و دیموکراسییەت، سەروەری ڕاپرسییەکان لە یاسای نێودەوڵەتی و دەستووریدا، ڕاپرسی وەکوو ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین لەلایەن هەرێمی باشووری کوردستانەوە.
$بەشی سێیەم$
بەشی سێیەمی ئەم پەرتووکە باس لە مێژووی هەرێمی کوردستان و مافی چارەی خۆنووسین دەکات کە سێ بابەت لەخۆ دەگرێت، پێشینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کورد لە ئێراقدا، دەستووری هەمیشەیی ئێراقی ساڵی 2005 و پێگەی هەرێمی کوردستان.
$بەشی چوارەم$
بەشی چوارەمی لە بارەی یاساییبوونی ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بۆ مافی چارەی خۆنووسینە، کە هەشت تەوەر لەخۆ دەگرێت، پێناسەی مافی چارەی خۆنووسین، مافی چارەی خۆنووسین و داگیرکاری، یاسای نێودەوڵەتی و پێوەرە شیاوەکانی بەدەوڵەتبوون، دانپێدانانی دەوڵەتان، جیابوونەوە لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، ڕێبازی سەروەری بەدەستهاتوو وەکوو جێگرەوەیەک بۆ جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنووسین، هەڵسەنگاندنێک بۆ یاسائیبوونی ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەڵسەنگاندنی ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگەی دەستووری هەمیشەیی ئێراق ساڵی 2005ەوە. [1]