لە دیدارێکدا کە #نوخشە ناسیح#، قائیمقامی پارێزگای #هەڵەبجە# و #وەهاب هەڵەبجەیی#، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندرووستی و ژیانی تاقانەکانی هەڵەبجە و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کرا و لە چەند خاڵێکدا تاقانەکان خواست و داواکارییەکانیان خستەڕوو.
لەبەرانبەردا #بافڵ تاڵەبانی# پشتیوانی خۆی و یەکێتی بۆ داواکارییەکانیان خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئێوە ڕۆڵەی ئێمەن و لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین. کار لەسەر هەموو داواکارییە ڕەواکانتان دەکەین و نوێنەرانمان لە هەرێم و #بەغدا# بەدیهێنەری مافەکانتان دەبن. ئەو خوشک و برایانەشمان کە تەندرووستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەکانی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرد و وتی، بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەکان نموونەی خەبات و تێکۆشان بوون لەپێناو کوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەکی درەوشاوی هەیە. وتیشی، کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەیە و هەموو خزمەتەکانی ئێمە بارتەقای قوربانییەکانی ئێوە نییە. بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم هەرشتێک لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین.. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 759 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!