#ئەمەل سەعید کوردە# یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بواری هونەری میوزیک و گۆرانی لە سەردەمی زێڕیندا و ئێستاش 2023 بەردەوامە لە خزمەتکردنی بوارەکە. لە لێدوانێکیدا بۆ (پەیجی نسێ) دەڵێت: نوێترین کارم، کارێکی هونەری سەردەمیانەیە بەناوی کۆنفلەگرەیشن واتە (ئەو گڕەی بە سەختی کۆنترۆڵ دەکرێت) لەگەڵ هونەرمەند ژاڵە واحید لە بەڕیتانیا لە پێشانگایەکدا بۆ ماوەی 6 مانگ لە شاری نیوکاسڵ نمایش دەکرێت، کە لە سێ پێکهاتەی هونەری بەرهەم هاتووە (دەنگ و ڕووناکی و پەیکەرتاشی) ، لەو بەرهەمەدا من بە کاراکتەری دەنگی بەشداریم کردووە بە وتنی 6 مەقام بە زمانی ئینگلیزی، کە کارێکی مەزنە بۆ کڵپەی ئاگرەکەی بابە گوڕگوڕ سازکراوە.
ئەمەل سەعید کوردە، دڵگرانە لە ئاستی هونەری بە گشتیی و لەمبارەیەوە دەڵێت: هەر قسەیەک بکەین دەبینە مایەی پێکەنینی خەڵکی لەبەر ئەوەی هیچ پێوەرێکمان نییە بۆ هەڵسەنگاندنی کارە هونەرییەکان لە باشووری کوردستان و هیچ یاسایەکمان نییە بۆ پلەبەندی کارە باش و خراپەکانمان، بۆیە بڕیاردان سەختە لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە.
ئەم هونەرمەندە لەدایکبووی شاری #کەرکووک#ە و لە #سلێمانی# ژیاوە و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە و بۆتە خاوەنی بەکالۆریۆسی هونەر لە بەڕیتانیا و ئەلبوومێکی هەیە بەناوی هاوڕێ گیان و خاوەنی زیاتر لە 30 گۆرانی تەنیایە.
ماوەیەکیش، خەریکی بەرهەمهێنانی بەرنامەیەکی هونەری و دیدار لەگەڵ هونەرمەندان بوو بەناوی (مروارییەکانی غوربەت) کە لەسەر ئەرکی خۆی و لەماڵەکەی خۆیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەتی هونەرمەندانی پێکرد. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 588 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!