ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، مەعقول نییە پایتەختی هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی کۆکردنەوەی ئەو کەسانەی لە یاسا یاخی دەبن، لە پایتەخت هێز بۆ خەڵک درووستدەکرێت لە کاتێکدا قسە لەسەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین.
#ستران عەبدوڵڵا#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک) ، ڕایگەیاند، #هەولێر# پایتەختی هەرێمە و ناوێکی جوان و شایستەی هەیە، بەڵام مەعقول نییە، ئەم پایتەختە ببێتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی ئەو کەسانەی لە یاسا یاخی دەبن. وتیشی، قسە لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەین، بەڵام لایەنێک هێز بۆ کەسانی یاخی بوو و لەیاسا دەرچوو درووستدەکات. ستران عەبدوڵڵا دەشڵێت، هێزە سیاسییە کاریگەر و خاوەن مێژووەکان دەمێننەوە، سیاسەت کردن ئەوە نییە بەدیل بۆ لایەنەکان درووست بکەیت، چونکە ئەو کارە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگەدا نییە، بەڵکوو پێویستە ڕێز لە بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بگیرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت بەناوی یاساوە کاربکرێت بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان دوو حزب لە هەرێم. باسی لەوەشکرد، لایەنە ئێراقییەکان بەردەوام جەختدەکەنەوە لەوەی وەفدی یەکگرتووی کورد لە لە #بەغدا# دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 723 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!