بووکی ساڵی، بە دەرەماڵی، گەر نەیکرد، بیهاوێ چاڵی.
دەرەماڵ: ئیشی ماڵ. لە کوردەواردا هەر کورێک ژنی بۆ هێنرابێت، ماڵی بۆ جیانەکراوەتەوە، واتە: بووک لەسەرماڵ بووە و لەگەڵ خەسوو و خەزووریدا دەژیی، تەنیا ژووری خەو جیابووە، هەستان و دانیشتن، چێشتلێنان و نانخوادن و هەموو پەیدەندییە کۆمەڵایەتییاکان بە یەکەوە بووە، بۆیە بووک ئەرکی بووە کە خزمەتی ماڵ بکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە بووکی ساڵێک گەر نەیزانی ئیش و کاری ماڵ بکات، دەبێت تێی هەڵدەیت و بیکەیتە دەرەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 545 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!