نووستن گرنگترین ڕێگەیە بۆ ئارامبوونەوەی مێشک و جەستە، هەموو کەسێکی ئاسایی پێویستی بە 6 بۆ 8 کاتژمێر خەوتن هەیە لە ژیانیدا، بێگومان ئەمەش پێویستی بە ڕێکاری خۆی هەیە بۆئەوەی نووستنەکە کاریگەریی ئەرێنی هەبێت نەک نەرێنی، یەکێک لە گرنگترین ڕێکارەکانیش ئەوەیە ڕووناکییەکان خامۆش بکەیت، چونکە نەکردنی ئەم کاریگەرییە نەرێنیانەی هەیە.
1- هۆکاری تووشبوونە بە خەمۆکی، تەنانەت ئەگەر ڕووناکییەکەش کەمبێت.
2- تووشی دڵەڕاوکێت دەکات، زیان بە سوڕی نووستن دەگەیەنێت، چونکە ڕووناکییەکە ئەو هەستەت لا درووستدەکات کە کارت هەیە، ئەمەش ناهێڵێت بە ئاسوودەیی بخەویت.
3- هەستی برسێتی لە کەسەکەدا زیاتر دەکات و ناچاریدەکات خواردن بخوات، ئەمەش مەترسییە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە.
4- واتلێدەکات بەردەوام بیربکەیتەوە و نەخەویت، بە سرووشتیش مرۆڤ لە شەوان خەمەکانی زیاتر دەبێت، کاتێک ئەو خاڵەش یەکدەگرن وادەکات بەردەوام بیر لە ڕووداوە ناخۆشەکان بکەیتەوە و توانای بڕیاردانت نەبێت بە باشی لە بەیانیان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 512 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!