ناوەندی فیدراڵیی بۆ خۆراکپێدان لە ئەڵمانیا دەڵێت: ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی مایەسیریی بوون دەتوانن لە ڕێگای پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی درووستەوە لە ڕاددەی توندی نەخۆشییەکەیان کەمبکەنەوە.
ناوەندەکە دەڵێت ئەوانەی مایەسیرییان هەیە دەبێت لەو خۆراکانە دووربکەونەوە کە دەبنە هۆی تەمبەڵکردنی ڕیخۆڵەکان و توندکردنەوەی حاڵەتەکە، وەک گۆشت و چەورییە ئاژەڵییەکانی وەک لوولەقیمە، ژەمە خێراکان، خواردنە تیژکراوەکان، کەرە، شیرینییەکان بە نانکراوە دەستکردەکانی وەک نانی سپی، زۆر گرنگیشە لەو خواردنانەش دووربکەونەوە کە بەهاراتێکی زۆرییان تێکراوە.
لەلایەکی ترەوە ناوەندە ئەڵمانییەکە ڕێنماییداوە بەوەی ئەو خۆراکانە بخورێن کە ڕیشاڵێکی زۆریان تێدایە و توانای ئەوەیان هەیە هانی چالاککردنی ڕیخۆڵەکان بدەن و دژە بە قەبزیین.
سەرچاوەی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان وەک سەوزە و میوەکان و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی تەواو و پاقلەمەنیی و چەرەساتەکان. هەروەک دەبێت بڕێکی زۆر شلەمەنییەکان بخورێتەوە تاوەکو پاشەڕۆکانی ڕەق نەبێت و نەبێتە هۆی سەختکردنی حاڵەتەکە، هەربۆیە گرنگە ڕۆژانە لانی کەم لیتر و نیوێک ئاو بخورێتەوە.
مایەسیریی لوولەخوێنی ئاوساون لە کەناڵی دەرچەی کۆم کە دەبنە هۆی هەستکردن بە ئازار و خووران لە کاتی چوونەسەرئاو و هەندیک جار خوێنبەربوون. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 590 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!