ناونیشانی بابەت: دیپوتراین کونتراکچەر (dupuytren 's contructuer) چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
بریتییە لە حاڵەتێک کە بەرەبەرە تووشی بەستەرەشانەکانی ژێر پێستی لەپی دەست دەبێت ، ئەستووردەبن و دەئاوسێن ، وەکوو بزماتەیان (scar)
لێدێت ...زۆربەی جار ئازار بەخش نییە ئەم حاڵەتە ، بەڵام کێشەی جووڵە درووست دەکات ، ئەو شانە ئەستووربووە وا دەکات پەنجەی ئەڵقەو پەنجە بچووک ھەندێ جار بنوشتێنەوە بەرەو لەپی دەست.
$ھۆکارەکانی:$
بۆ یەکەم جار ئەم حاڵەتە لە پەڕتووکە پزیشکیەکاندا کە باس کراوە ساڵی 1600 بووە ، ھەتا ئێستاش ھۆکارێکی تەواو نەدۆزراوەتەوە بۆ زانینی ھۆکاری ئەستووربوونی ئەو شانانە کە شێوەی بزماتە (scar) وەردەگرن ، بەڵام زاناکان دەڵێن لەوانەیە ئەم ھۆکارانە دەوری ھەبێت:
1- بۆماوەیی (لەوانەیە جینێکی تایبەت ھەبێت بەم نەخۆشییە) .
2- زیاترە لەتەمەنە مامناوەندەکاندا (بەتایبەتی لە پیاوانی باکووری ئەوروپا) ..
3- بەکارھێنانی ماددە کحولییەکان بە ڕێژەی زۆر.
4- جگەرەکێشان.
5- ئەوانەی نەخۆشی شەکرەو گەشکە (سەرع) یان ھەیە ، بەڕێژەی زیاتر تووش ئەبن.
$نیشانە سەرەتاییەکانی چین:$
1- پێستی لەپی دەست ئەستووردەبێت ، پێستەکە گرۆ گرۆ دەبێت وەکوو گرێی تیابێت ، پێستەکە بەرەو ڕەقی دەچێت و ھەندێ جار گرێکان ئازار بەخش دەبن کاتی دەست لێدان ، بەڵام زۆربەی جار ئازاری نییە ، ئاستووربوونەکە زۆر بە خاوی ڕوودەدات ، زۆربەی جاریش پێویست بە چارەسەر ناکات ھەتا ئەو کاتەی کە نیشانەکانی نەخۆشەکە ئیزعاج ئەکات.
$نیشانە پێشکەووتووەکان:$
زۆر جار ئەو گرێیانە شێوەی باندێکی کۆلاجینی وەردەگرن ، ئەم باندە درێژ دابێتەوە بەرەو پەنجە تووتەو پەنجەی ئەڵقە وە ئەیانوشتێنێتەوە بەرەو لەپی دەست و ڕاستکردنەوەیان زەحمەت دەبێت ، ھەروەھا پەنجەکانی ھەردوو دەست لەوانەیە تووش بن ، بەڵام ھەمیشە لایەک خراپترە لە لاکەی تر.
$دەستنیشانکردن:$
پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ، کە پشکنینی دەستەکە ئەکات ، بزانێت شاناکان ئەستوور بوون ھەروەھا نوشتانەوەی پەنجەکان بەرەو لەپی دەست ، ھەروەھا تێستێک ھەیە بە ناوی (table top)
ئاویش نەخۆشەکە دەستی لەسەر مێزێک دائەنێت و تەماشای ئەکات ئایا ئەتوانێت فلاتی کات؟ ئەگەر نەیتوانی ئەوە ئەم حاڵەتەی ھەیە و لەوانەیە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، ھەروەھا پزیشک پشکنینی مشت و جووڵەی دەستی نەخۆشەکە دەکات ..
چارەسەرکردن:
1- ڕێگە چارە بێ نەشتەرگەری:
-لێدانی دەرزی کوورتیکۆستیرۆیدەکان یارمەتیی کەم بوونەوەی ئازار و ھەوکردن دەدەن لە ناوچەکەدا ، لەوانەیە کاریگەریی نەخۆشییەکە ھێواش بکەنەوە و باش ترە لەژێر ئامێری سۆنەردا ئەنجام بدرێت.
- لێدانی ھەندێ ئەنزایم بۆ ناوچەکە ئەستووری کۆلاجین باندەکە کەم دەکاتەوەو و دەستەکە دەجوڵێنرێت لەلایەن پزیشکەکەوە ھەتاکو باندەکە دەشکێنرێت ، و پەنجەکان ڕاست دەبنەوە.
- جیاکردنەوەی باندەکە بە دەرزی یاخود نیدڵی تایبەت ، کەپێ دەوترێت (needle aponeurotomy) .
- ھەندێ جار چارەسەر بە تیشک لەوانەیە کاریگەریی باشی ھەبێت.
2- چارەسەر بە نەشتەرگەری:
ھەندێک کات کە نیشانەکان زۆر پەرەدەسێنن و کاریگەرییان دەبێت لەسەر چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانە ، بە ڕێگاکانی کە چارەسەر نابن ، ئەو کاتە پزیشکی جەراح لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە ئەو شانە ئەستووربوانە لادەبات و کە وا دەکات جووڵەی پەنجەکان ئاسایی بنەوە ، نەشتەرگەری ھەمیشە جووڵەکانی پەنجەکان باش دەکات بەڵام مەترسی ھەوکردن و بریندار بوونی دەمار ھەیە لەو جێگەیەدا.
پاش نەشتەرگەری پێویستە وەرزش و چارەسەری سرووشتی بکرێت بە پەنجەکان و لەپی دەست ، پێویستە پسپۆڕێکی چارەسەری سرووشتی ڕێنماییت کات بۆ ئەو وەرزشانەی پێویستە بکرێت ، لەگەڵ نەشتەرگەرییەکی سەرکەووتووش بەڵام ئەگەری گەڕانەوەی ئەم حاڵەتە زۆرە ، ئەگەر گەڕایەوە ئەوە پێویستە یەکێک لە ڕێگاکانی کە تاقی کەیتەوە.
$ژیان لەگەڵ دیپوترین کۆنتراکچەردا چۆنە؟$
لەبەرئەوەی پەنجەکان بەشێوەیەکی بەردەوام ئەنوشتێنەوە لەم حاڵەتەدا ، لەبەرئەوە ھەڵگرتنی شتی گاوراو قوورس زەحمەتە ، ھەروەھا ھەندێ جووڵەی ڕۆژانە قوورس دەبێت وەکوو دەم وچاوشتن ، یاخود دەستکێش لەدەست کردن ، بەڵام کاریگەریی نییە لەسەر نووسین یاخود ھەڵگرتنی شتی سووک و بچووک وە زیاتر لەبەر ئەوەی ئەم حاڵەتە کاریگەریی نییە لەسەر پەنجە گەورەو پەنجەی ناوەڕاست. [1]