ناونیشانی بابەت: چارەسەری کێشەکان (تۆ دەتوانیت؟!)
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
ئەگەر کێشەیەک چارەسەری نەبێت، کەواتە ئەو کێشەیە لەبنەڕەتدا بوونی نییە، چونکە هەموو کێشەیەک چارەسەری هەیە، نووسەر ئاماژەدەکات بەوەی کە بیرکردنەوەی نەرێنی چ کاریگەریییەکی خراپی لەسەر دەروون، جەستە و تەواوی ژیانمان هەیە کەواتە با هەوڵبدەین ئەم بیرە نەرێنیانە بگۆڕین بۆ بیری ئەرێنی و وزەبەخش ئیرادە و توانای مرۆڤ زۆر لەکێشەکان گەورەترە، چونکە خودای گەورە توانایەکی وای لەمرۆڤدا بنیادناوە کەتوانای ئارامگرت و لێبوردەی پێداوە وە دەبێت پشوو درێژبین لەبەرانبەر کێشەکانمان ئەگەرهاتوو کێشەیەک هاتە بەردەممان چارەسەرمانکرد ئەوا کەڵک دەگەیەنین بەخۆمان و دەوروبەرمان. بەدڵنیایی مرۆڤ توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی هەیە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ئەوکارەبکات و پێش بەڕوودانی بگرێت بەر لە سەرهەڵدانی و هەنگاوی خێرای بۆ بنێ ئەوکاتە درک بەتوانای خۆی دەکات بەدڵنیاییەوە ئەگەر پێێچەوانەکەی وەربگرین مرۆڤ ناتوانێ هیچ کارێکی مەحاڵ ئەنجام بدات هەمیشە بیر لەلایەنی نەرێنیەکەی بکاتەوەو لەبیرو زەینیدا دێت و دەچێت دەستەوەستان دەوەستێت و لەتوانایدانیە ڕووبەڕووی کێشەکەبێتەوە وە ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری و دڵتەنگی و توڕەبوون و دواکەوتن لەکارەکەی وە هەر ئەم بیرکردنەوەیە دەبێتەهۆی درووستبوونی کێشە و چارەسەر نەکردنی لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر دایک و باوک یاخود خێزان یاخود مامۆستا یاخود کۆمەڵگە هانی تاکەکان بدات کە کێشەو گرفتەکانی بەردەمیان نەترسن و هەوڵبدەن بەژیرانە بڕیاری گونجاو بدەن و ڕووبەڕوو ببنەوە هەتا ئیرادەو توانای خۆیان بزانن بۆ خێزان و دەوروو بەریان بسەلمێنن تواناو لێهاتوویەکانیان پیشانی هەمووان بدەن ئەوکاتە بەبێ ترس و دوودڵی هەنگاوی داهاتوو دەنێن.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
بۆ ئەم بابەتەم سوودم لە پەڕتووکی (ئەزموونێک لەپێناو بیرکردنەوەیەکی درووستدا)، نووسەر ئالان قەرەداغی، بابەت گەشەپێدان ، چاپی یەکەم 2020 دەزگای ڕواندن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 327 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!