Bibliotek Bibliotek
Søk
  

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options


Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  535,620
Bilder
  114,460
Bøker
  20,766
Relaterte filer
  110,753
Video
  1,908
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,181
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,335
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,540
عربي - Arabic 
33,436
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,888
فارسی - Farsi 
11,813
English - English 
7,913
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
5
Martyrer 
2
Dokumenter 
1
Artikler 
1
MP3 
551
PDF 
32,752
MP4 
3,111
IMG 
211,329
∑   Totalt 
247,743
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Biografi
Azad Karimi
Biografi
Ahmet Kaya
Martyrer
Jina Amini
شانشینی میدیای بچووک
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

شانشینی میدیای بچووک

شانشینی میدیای بچووک
شانشینی میدیای بچووک
چۆمان تەقیەدین

$یەکەم: دۆخی کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان$
شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) ، لە ساڵی (323پ.ز) لەلایەن شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) دامەزراوە، کە ئەوەش دوای نزیکەیی (227) ساڵ لە ڕووخاندنی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا) بووە، هەروەها لەنێوان ساڵانی (550_330پ.ز) کوردان چەندان شۆڕشیان دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بەرپا کرد بوو، کە یەکەمیان لە دوا ساڵەکانی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆر کەمبووجی دووەم (530_522پ.ز) دا بوو واتە لە ساڵی (522پ.ز) بوو،
یەکێک بوو لە ئەندامانی خانەوادە‌ی پادشایەتی ئیمپراتۆریای مادەکان (میدیا) کانی کوردان به ‌ناوی ‌پادشا گەوماتا (بەردیا) (522پ.ز) سەرکردایەتی شۆڕشێکی گەورەی کرد بە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، توانی بە هاوکاری لایەنگرانی توانی دەست بگرێت بە سەر تەختی ‌پادشایەتی دەوڵەتی هەخامەنشییەکانی پارسی و کۆتایی هاتنی ‌پادشایەتی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی ڕاگەیاند و ئازادی و دیموکراسی بۆ وڵات گەڕایەوە، که ‌له ‌سایەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکانی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان ئازادی گەلانی ژێر دەسته ‌زەوت کرا بوو.
شۆڕشی دووەمیان؛ پاش ماوەیەکی کەم لە دامرکاندنەوەی شۆڕشی ‌پادشا گەوماتا (بەردیا) (522_521پ.ز) و پیرتزیتس، جارێکی تر مادەکان (میدیا) کان کەوتنەوە خۆیان و، خۆیان بۆ دووبارە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش ئامادە دەکرد بە سەرکردایەتی فەرماندە (فراوورت) کە بە ناوەکانی (فرئوورت ، فراوورتیس ، فراوورتیش) ناسراوە یان خۆی بە (فراوورتی دووەم) ناوی بردووە، کە بە دامەزرێنەوەی مەملەکەتی مادەکان (میدیا) خۆی ناوزند دەکرد، فەرماندە (فراوورت) یەکێک بوو لە ئەندامانی خانەوادە‌ی پادشایەتی ئیمپراتۆریای مادەکان (میدیا) کانی کوردان، هەروەها تەواوی ئەندامانی خانەوادە‌ی پادشایەتی ماد، لە دەووری کۆبوونەوە، و شۆڕشگیرانی میدی لە چەند شەڕێک توانیان سووپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان تووشی شکست بکات، مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی ، ئی . م . دیاکرۆنۆف، لە پەڕتووکی (میدیا) دا ، دەڵێت (فراوورت، لەپاڵ جەماوەری میدی دا هاووڵاتیانی بارسیا واتا ڕۆژهەڵاتی پارس و هیرکانیا واتا باشووری دەریای قەزوین و، باکووری ئێرانی ئێستە و ئەرمەنستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا) ، هەروەها لە هەرێمەکانی خۆراوا بە سەرکردایەتی (وەهەبزدانە) شۆڕش دەستی پێکرد ، ئی . م . دیاکرۆنۆف ، دەڵێت: (ئامانج لەو دوو ڕاپەڕینە زیندوو کردنەوەی یاسایپادشا گەوماتا (بەردیا) بوو ، کە ڕژێمی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان ، لە ناوی برد) .
ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، سوپاێکی گەورەی بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی فەرماندە (فراوورت) بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ (ویدارنا) ڕەوانەی وڵاتی میدیای کرد و، لە ڕێککەوتی (12_12/کانوونی دووەم_521پ.ز) شەڕێکی گەورە لەنێوان سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان و سوپای شۆڕشگێڕانی میدی بەرپابوو، سەر ئەنجام سووپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بە فەرماندەیی سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ (ویدارنا) تووشی شکست هات، بەڵام دواتر ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) (ویستاسپ) ی باوکی بە فەرمانڕەوایی هەرێمی بارسیا دامەزراند، و بەرێکی تری جەنگی دژی ڕاپەڕینی فەرماندە (فراوورت) کردووە، و فراوورت ناچار لە دوو بەرەدا بجەنگێت، و هەروەها فەرماندە (وەهەبزدانە) لە مانگی شوباتی ساڵی (521پ.ز) بە دیل گیرا، دواتر سووپای شۆڕشگێڕانی میدی لە دوو لاوەوە ڕووبەڕووی سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بووە، کە بەرەی خۆراوا بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) و، بەرەی خۆرهەڵات بە فەرماندەیی ژەنەڕاڵ (هیشتاسپ) بوو، کە لە ئەنجامدا؛ سووپای شۆڕشگێڕانی میدی تووشی شکست هات، و فەرماندەی شۆڕشگێڕانی میدی (فراوورت) هەڵهات بۆ ناوچەی ڕەغە (ڕەی) لە ناو سنووری وڵاتی میدیا دا بوو ، کە ئێستە دەکەوێتە نزیک شاری تارانی پایتەختی ئێستەی وڵاتی ئێران، بە هیوای یارمەتیی پێگەیشتنی لە هەرێمی هیرکانیا و بەڵام لە هەرێمی هیرکانیا سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان سەرکەوتنی بە سەرشۆڕشگێڕان بە دەست هێنا و ڕێگیری گرت لە گەیشتنی هاوکاری بۆ سوپای شۆڕشگێڕانی میدی بە فەرماندەیی (فراوورت) .
ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان ، هێزێکی بەرەو بۆ ناوچەی ڕەغە (ڕەی) بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی فەرماندەی شۆڕشگێڕانی میدی (فراوورت) و، سەر ئەنجام توانرا فەرماندە (فراوورت) دەستگیر بکرێت ، ڕەوانەی لای ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) کرا، و ئەوەیش لەو بارەیەوە ، دەڵێت (فراوورتیش یان بۆ هێنام، من لوت و گوێم کرد، زمانیم بڕی ، هەر دوو چاویم هەڵکۆڵی و، لە کۆشکەکەی مندا دەست و قاچیان بەستووە، تا هەموو هاووڵاتییە ئازادە بیبینن، دوایی فەرمانم دا لە شاری ئەگباتانا تیریربارانی بکەن ، ئەو کەسانەش کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێ دەکرد، لە ناو قەڵاکەدا هەر هەموویان کوشت) ، بەوەش ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانی میدی بە فەرماندەیی (فراوورت) کۆتایی پێهات.
لە خواروی خۆرهەڵاتی کوردستان، نەتەوەی ئیلامییەکان (کە ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون) ، هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانی میدی بە فەرماندەیی (فراوورت) دەستیان کرد بە ڕاپەڕین بە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بە فەرماندەیی (ئەشین) ی ئیلامی، لەپێناو ئازاد کردنەوەی کوردستان، بەڵام لە پاش چەند شەڕێکدا ، توانرا کۆتایی بهێرێت بە ڕاپەڕینی ئیلامییەکان بە فەرماندەیی (ئەشین) ی ئیلامی ، و خودی فەرماندەش کوژرا، و هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی مادەکان و ئیلامییەکان کوردانی کاردۆخیش شۆڕش دژی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بەرپا دەکەن ، ئەوە بوو ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی یەکەم (521_485پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان هێزێکی (120) هەزار سەربازی ناردە سەر نەتەوەی کاردۆخییەکان، لە ناوچەی بادینانی هەرێمی باشووری کوردستان بۆ سەرکوتکردنیان، بەڵام سووپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان هیچ سەربازیان لێ دەرنەچوو، بەڵام دواتر توانیان سەرکوتیان بکەن.

$دووەم؛ دامەزراندنی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) و گەشەسەندنی$
پاش مردنی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره_مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ‌ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان لە ساڵی (323پ.ز) ، و هەروەها دابەشبوونی ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بۆ سێ بەش؛ واتا دەوڵەتی لە یەکتری جیاواز کە ئەوە بوو دەوڵەتی سلوکییەکان بە سەرکردایەتی شا سلوکسی یەکەم (نیکاتۆر) (312_281پ.ز) لە ساڵی (312پ.ز) دامەزرا، بەوەش کوردستانی گەورە و هەر یەکێکە لە وڵاتانی (ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و تاجیکستان و تورکمانستان و ئۆزبەکستان و ئێراق و تورکیا و ئیسرائیل) بە هەر دوو هەرێمی فەلەستین (کەرتی خۆراوا و کەرتی غەززە) و میرنشینی کوەیت و سووریا و لوبنان ، بەر دەوڵەتی سلوکییەکان کەوت.
کوردستانی گەورە لەو سەردەمەدا، بۆ سەر سێ شانشینی فیدڕاڵی لە چوارچێوەی دەوڵەتی سلوکییەکان دابەشکرا، کە ئەوانیش شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) و شانشینی کوردیان و شانشینی هەزەبانی بووە، کە هەر دوو شانشینی کوردیان و شانشینی هەزەبانی؛ خاکی میدیای گەروەیان بە دەستەوە بووە، شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان کە بە میدیای بچوک ناسراوە، سنووری دەسەڵاتی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی کوردستان و ئازەربایجانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و بەشێکی باکووری کوردستان.
لەو سەردەمەدا شاری گانزاک، کە ئێستە دێیە، پایتەختی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاتروپاتیان (میدیای بچوک) بووە، و شاری گانزاک ئێستە دەکەوێتە نزیک شاردەێ (شارەدێ) ی تەختی سلێمان لە شارۆچکە (قەزا) ی تەکابی سەر بە پارێزگای ئازەربایخانی خۆراوا (ورمێ) لە خۆرهەڵاتی کوردستان، هەروەها شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاتروپاتیان (میدیای بچوک) ، وەکوو شانشین لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ئیمپراتۆریای ئەشکانی (پارتە) یەکان درێژەی بە مانەوەی خۆی دا، کە ئەوەش وەکوو شانشینێکی فیدڕاڵی، کە تاوەکو ساڵی (226ز) بەردەوام بووە لە فەرمانڕەوایی کردن، لەو ساڵدا لەلایەن ئیمپراتۆریای ساسانییەکان، بە هەمان ناو کرایە ساتراپ واتا ویلایەت و، شانشین نەما.
مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی ، ئی . م . دیاکرۆنۆف ، لە پەڕتووکی (میدیا) دا ، لە بارەی دامەزراندنی شانشینی ئاترۆپاتیان یان مادی ئاتروپاتیان، دەڵێت (ئەترۆپات، چۆن بۆی کرا لە سەرەتای ئەو ڕۆژانەدا کە لێونلیۆ بوو لە ململانی و شەڕی نێوان میراتگیر و جێگرەوەکانی دەوڵەتی مادی سەربەخۆ دابمەزرێنێت) ، و ئی . م . دیاکرۆنۆف ، خۆی وەڵامی خۆی داوەتەوە و دەڵێت: (بێگومان ئەترۆپات، پیاوێکی بوێر و هۆشیار بووە، ئەگەر بارودۆخە ناوخۆییەکەی نێوان گەلە میدییەکان لە بارنەبووایە و سووپاکەی بە توانا نەبووایە ، هەرچەندە ژێر و زۆرزان بووایە ، لەو کاتەدا نەیتوانی دەوڵەتێکی نوێی سەربەخۆ دابمەزرێنێی و بیپارێزێت) .
مێژوونووسێکی دێرینی گریک (یۆنانی ) ، لە بارەی کەسایەتی شا ئاترۆپاتی کوردی (مادی) (323_320پ.ز) ، دەڵێت: (ئاترۆپات خانەدان و ڕەگزادەێکی دیاری (کوردی) بووە، واتا جگە لە توانا و ژێریەتی، بوونی پێگەی کۆمەڵایەتی و سەربازییەکەی، وای لە ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره_مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ‌ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان کردبوو، کە تەنیا ئاترۆپاتی کوردی (مادی) بۆ فەرمانڕەوایی میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) هەڵبژێرێت) .

هەر سەبارەت بەوە؛ مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی ، ئی . م . دیاکرۆنۆف، لە پەڕتووکی (میدیا) دا، لە بارەی مانەوەی شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان، کە میدیای بچوک ناسراوە ، بە سێ فاکتەری گرنگ باسی کردووە ، لەو بارەیەوە دەڵێت؛
فاکتەری یەکەم؛ شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) دوور بوو لە دوو ڕێگە بازرگانییەکە و، گەیشتن بە ناوچە گرنگەکانی خۆراوای ئاسیا و ناوەندی ئاسیا، سووپا داگیرکەرەکان بە وێدا گوزەریان نەدەکرد، کە ئەوەش بە پێچەوانەی هەر دوو شانشینی کوردیان و شانشینی هەزەبانی ، کە هەر دووکیان بە خاکی میدیای گەروە ناسراون ، کە وڵاتی میدیای گەروە کە ڕێگە گەورە و سەرەکییە بازرگانییە پێدا تێپەڕ دەبوو، ئەوەش وایکرد، کە بەردەوام چاوی هێزە ڕکابەرەکانی میراتگری ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره_مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ‌ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان لەسەر بێت.
فاکتەری دووەم؛ شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) ، بە پێی ئەو ڕۆژگارە بەشی خۆی شتومەکی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی بەرهەمدەهێنا، لە ڕووی پئشەسازی و کاری دەستی ناوخۆیی زۆر پێویستی بە کەرستەی خاوی دەرەوە نەبوو، کە ئەمەش پاڵنەرێکی گرنگ بێت، بەوەی ، کە شانشینی ئاتروپاتیان یان میدیای ئاتروپاتیان (میدیای بچوک) خۆی لە ملمڵانێ و هاوپەیمانییەتی هەرێمایەتی بە دوور بگرێت.
فاکتەری سێیەم؛ بە ژیری و، وردبینی خودی شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) شای شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) ، کە توانی بووی کۆنترۆڵی هۆزە شوانکارەکانی سنووری شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) بکات، ئەو هۆزانە بە هێزە گرنگەکانی شانشینەکەی دەژمێر درا کە هێزێکی جەنگاوەری بە توانا و لێهاتوو بوون، تاکەکانی بە خۆبەخش بەشداری شەڕیان دەکرد و، سوپای شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) سەربازی بە زۆر گیراو و بە کرێگرتەی تێدا نەبوو، کە ئەوەش بە پێچەوانەی سەربازانی وپای دەوڵەتی هەخامەنییەکان و ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بووە.
شکۆ و شانازییەکانی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا) ی دێرین تا ئەو دەمە لە بیرەوەری شا ئاترۆپاتی کوردی (مادی) هێشتا زیندوو بوو، و ئەو دەکۆشا شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) بە ڕابردوو پڕ سەروەرییەکەی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا) ی دێرین گرێ بدات و، پەێڕەویی لە شارستانییەت و سیاسەتەکانی شاهنەشاهە کانی ئیمپراتۆریای ماد (میدیا) ی دێرین دەکرد، هەر بۆیە مێژوونووس و کوردناسی گەورەی ڕووسی، ئی . م . دیاکرۆنۆف ، لە پەڕتووکی (میدیا) دا، لەو بارەیەوە دەڵێت: (ئەم مەملکەتە نوێیە، کە بە فەرمی بە دەوڵەتی میدیا ناسراو بوو، بەڵام هاووڵاتیان بە یان میدیای ئەترۆپات یان بە ئەترۆپاتیا ناویان دەبرد و ئەم دەوڵەتە نوێیە پەێڕەوی سیاسی و شارستانییەتی مادی سەردەمی کۆن پاراستبوو) ، هەروەها شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) ، لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی خۆیدا کە نزیکەیی (547) ساڵی خایاندووە، کۆمەڵێک شای بە خۆیەوە بینیووە.[1]

سەرچاوەکان
1_ئی . م . دیاکۆنۆف: میدیا-وە: بورهان قانع-سلێمانی2005ز.
2_مەنسوور مەخدوم: گرنگی کورد و کوردستان له ‌قۆناغه ‌مێژووییەکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاریە-وە: ڕەفعەت مورادی-هەولێر2008ز.
3_عەلی ئەکبەر سەرفراز و بەهمەن فەیروزمەندی: دێرینەناسی و هونەر له ‌سەردەمە مێژوویەکانی دەوڵەتی ماد و هاخامەنشی/بەرگی یەکەم-وە: وریا قانیع-هەولێر2009ز.
4_حەبیبوڵڵای تابانی: زنجیرە لێکۆڵینەوەکانی (هاو نەتەوەیی کورد و ماد) (چاوگە-ڕەگەز-مێژووی شارستانییەت) -وە: جەلیل گادانی-هەولێر2010ز.
5_د . فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- هەولێر2011ز.
6_حەمە میر وەیسی: گەڕانەوەی مادەکان-سلێمانی2012ز.
7_ئیلیا گێرسێڤیچ: مێژووی ئێران/ سەردەمی هەخامەنشییەکان-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2012ز.
8_سۆران حەمە ڕەش: کورد کێیە؟-لەندەن ساڵی2013ز.
9_د . ئەحمەد مەحمود ئەلخەلیل: مەملەکەتی ماد-وە: حەمه ‌سەعید کەلاری-هەولێر2013ز.
10_گزنفۆن: ئاناباس-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2013ز.
11_ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران له ‌سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
12_حەسەن مەحمود حەمە کەریم: کوردستان ، لانکی دووەمی مرۆڤایەتی-سلێمانی2014ز.
13_مارک فان دی میرۆپ: مێژووی خۆرهەڵاتی نزیکی کۆن-وە: عەلی نادر-تاران2018ز.
14_ئاکۆ محمەمەد میرزادەیی: مێژووی دێرینی کورد-هەولێر2019ز.
15_غوڵامعەلی ئیدریسیان: مێژووی لە مێژینەی کورد و کوردستان-وە: عەدنان بەرزنجی-سلێمانی2019ز.

Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 732 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-02-2023
Koblede elementer: 2
Gruppe: Artikler
Publication date: 15-02-2023 (2 År)
Bok: History
Dokumenttype: Originalspråket
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( زریان عەلی ) på 16-03-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 16-03-2023
Dette elementet nylig oppdatert av ( زریان سەرچناری ) på : 16-03-2023
URL
Dette produktet har blitt sett 732 ganger
QR Code
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Ahmet Kaya
Martyrer
Jina Amini
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jina Amini
Nytt element
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  535,620
Bilder
  114,460
Bøker
  20,766
Relaterte filer
  110,753
Video
  1,908
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,181
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,335
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,540
عربي - Arabic 
33,436
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,888
فارسی - Farsi 
11,813
English - English 
7,913
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,849
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
5
Martyrer 
2
Dokumenter 
1
Artikler 
1
MP3 
551
PDF 
32,752
MP4 
3,111
IMG 
211,329
∑   Totalt 
247,743
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.156 andre!