ناونیشانی بابەت: 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراو ئاماژەی دەسەڵاتی میرێکی بەهێزی کوردستانە
شارەزایەک چەند وێنەیەکی 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: شارستانییەتەکە ئاماژەیە بۆ دەسەڵاتی میرێکی بەهێزی #کوردستان#.
نادر ڕۆستایی، ئەزمووندار و شارەزای گەشتوگوزار لە پەیجی خۆی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: قەڵای میرێکی کوردە لەسەر چیایەکی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراوی لە دەوروبەردا هەیە.
بیرەکان قووڵی و فراوانیان جیاوازن، لە یەک مەتر تا دەگاتە هەشت مەتر قوول هەن، فراوان و بەرینیشیان لەنێوان یەک تا سێ مەتردایە، وەک ئەوەی ڕۆستایی ئاماژەی پێداوە، دەشڵێت، “ئەم شارستانییەتە ئەنجامی هێز و توانایەکی بەرز و بەهێزە، بەڵام تاکوو ئێستا توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر نەکراوە”.
ئەو شارەزایە باس لەوەدەکات، پێشتر سێ لوتکە شاخی دوکیۆمێنت کردووە، کە یەکەمیان 15 بیری هەبووە، دووەمیان چوار و سێیەمیان 12 بیر، بەڵام ئەمیان 43 بیری هەیە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 821 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!