ناو: کەمال
نازناو: شەهید کەمال
ناوی باوک: حەمەئەمین سلێمان
ڕۆژی شەهیدبوون: #23-03-1988#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بۆسکان#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #شاناخسێ#
ژیاننامە
پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، خەڵکى گوندى بۆسکان بوو، ئەم پێشمەرگەیە لەنێو تراژیدیاى گەلەکەى دا باڵاى کرد ، خەمى گەورەى شەهیدەکانی دەخوارد، هەمیشە ناوى شەهیدەکانى لەسەر زار بوو، پێشمەرگەکان ناویان نابوو شەهید کەمال ، فەرماندەى کەرت بوو، پێشمەرگە و نزیکترین هاوڕێى #بەکرى حاجى سەفەر# بوو، لە ڕێکەوتی 23-03-1988 بەهۆی کیمیابارانکردنی گوندی شاناخسێ بریندارببوو، گەیاندیانە ئەسفەهان ، بەڵام گازى ژەهرەکە کارى زۆرى کردبووە سەر مێشکى، لە نهۆمى سێیەمى نەخۆشخانەکەوە خۆى فڕێ دایە خوارەوە و دوا هەناسەى سپارد و شەهیدبووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 505 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!