ناونیشانی بابەت: تۆپەڵبوون و گیربوونی پێست لە پشت تاجی چووک
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
حاڵەتێکە کە پێستی چووک گرمۆڵە دەبێت و گیردەبێت لە پشت تاجی چووکەوە.
- ئەم حاڵەتەکە پێویستە چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی نەبێتە مردنی شانەی چووک.
- بۆ کەم کردنەوەی ئازاری ئەم حاڵەتە، دەرمانی سڕکەر، بلۆککردنی ئازار، دەرمانی ئازار و دەرمانی خاوکەرەوە بەکاردێت.
- ئەگەر ئەم حاڵەتە بە ڕێگای دەستی کەم نەکرایەوە ئەوا پێویستە بە خەتەنە یان بڕینی پێستەکە چارەسەر بکرێت.
- بۆ کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتە، سەرەتا دەبێت پاک بکرێتەوە و دەردراوەکە لاببرێت ، پاشان چارەسەر بکرێت.
- ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، بەرگری لەشیان دابەزیوە، ئەلکهوڵ دەخۆنەوە ئەوا دوای چارەسەر برینەکانیان درەنگ چاک دەبێتەوە و زۆر گرنگە چاودێری بکرێن تووشی گانگرین نەبن. [1]