ناونیشانی بابەت: ڕێنوێنی ساڵی 2023 بۆ ئەو جووتیارانەی کاری کشتوکاڵی لە زەویی شوێنەواریدا دەکەن.
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، لە #وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار#ی حکوومەتی هەرێمی #کوردستان# ئاماژە بەوە دەکات، زۆر لەو زەوییە کشتوکاڵییانەی جووتیاران بۆ کاری کشتوکاڵی بەکاری دەهێنن، زەویی شوێنەواریین، بۆیە ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونییان پێ داون.
#کەیفی مستەفا#، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: بەپێی ڕووپێوی و بەدواداچوونەکانمان، زۆر لەو زەوییانەی جووتیاران دەیکەنە کشتوکاڵ شوێنەوارن، بۆیە دەبێ بەوریایی و لێزانییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە ڕێنماییمان داوەتە جووتیاران، کە لە کاتی کێڵانی ئەو جۆرە زەوییانە، گاسنی تراکتۆرەکانیان زۆر دانەگرن، بۆ ئەوەی پارچە شوێنەوارەکان دەرنەکەون و نەشکێن و فشاریان نەکرێتە سەر، چونکە بە شکانیان زیانێکی زۆر بە مێژووی ژیان و شوێنەوار دەکەوێت.
باسی لەوەش کرد: هاوکات داوای ئەوەشمان کردووە، ئەگەر بۆ کاری کنە و پشکنین پێویستمان بە زەوییەکە بوو، ئەوا زەوییەکەمان پێ بدات و لەبری ئەوە حکوومەت بە پارچە زەوییەکی دیکە قەرەبووی بکاتەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 617 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!