Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 522,423
Bilder 105,709
Bøker 19,690
Relaterte filer 98,576
Video 1,419
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
هاووڵاتیبوون
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاووڵاتیبوون

هاووڵاتیبوون
ناونیشانی بابەت: هاووڵاتیبوون
ئامادەکردن: #ژیان جەلال#

هاووڵاتیبوون، وەک چەمکێکی سێنتراڵی نێو سیستمی دیموکراسی، بە یەکێک لە ڕەکیزە گرنگەکانی چەسپاندنیی دیموکراسی دادەنرێت. واتە؛ بێ بوونی دیموکراسی قسە و باس لەبارەی هاووڵاتیبوونەوە، هیچ ماناو دەلالەتێکی نییە؛ لەهەر شوێنێک دیموکراسی بوونی نەبێت، هاووڵاتیبوونیش یاساغە.
پێناسەی (هاووڵاتیبوون) وەک ئەوەی لە ئینسکلۆپیدیای بەریتانی پێناسەی دەکات:- بریتییە لە ” پەیوەندی نێوان تاک و دەوڵەت، بەو شێوەیەی یاسای ئەو دەوڵەتە دیاری دەکات. هەروەها ئەو ئەرک و مافە ئاڵوگۆڕانەی کە لە پەیوەندییەکەدا هەیە، لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە”.
(هاووڵاتیبوون) ، بەتەنیا چەمکێکی سیاسیی ئەبستراکت نییە، بەڵکوو ڕەهەندیی سۆسیۆلۆژیی و مۆڕالیشی هەیە. شوێن و بەهای تاک لەنێو کۆمەڵگەدا، بەرپرسیارێتییەکی هیومانیی هەموو سیستمێکیی سیاسییە. بەگشتی پرسی هاووڵاتیبوون، پرسێکی پڕ لە باس و خواسە، کێ هاووڵاتییە؟ ئەرک و مافی هاووڵاتی چییە؟ هێشتا زۆرێک لە هاووڵاتییان لە وڵاتانی جیاجیادا، لەسەرەتای ئاشنابوونن بەم چەمکە، هێشتا هەندێک لە هاووڵاتی، بەتایبەت لەوڵاتانی تازە گەشەسەندو، شوناسی مەدەنییانەیان بە هاووڵاتییەکانیان نەداوە. شوناسی مەدەنی: واتە هاووڵاتییانی کۆکن لەسەر بەهاو پرنسیپێکی هاوبەش، بێ جیاوازیی ڕەنگ و ئایین ونەتەوە.
دەتوانین بڵێین هاووڵاتیبوون:- پەیوەندییەکی یاسایی و کۆمەڵایەتی نێوان تاکەکان و کۆمەڵگەی سیاسییە. لە ئێستادا لە کۆمەڵگەی دیموکراتی هاووڵاتیبوون پەیوەست نییە بە شوێنی لەدایکبوون، یاخود دایک و باوک خەڵکی ئەو شوێنە بن، بەڵکوو کەسانی تریش دەتوانن ببنە هاووڵاتی ئەو وڵاتە. هاووڵاتیبوون، وەک تێرم دەگەڕێتەوە بۆ 300-500ساڵ پێش زایین. بۆ یەکەمجار بەو مۆدێلەی لای گریک پەیڕەو کراوە. کە جۆرێک بووە لە دیموکراسیی ڕاستەوخۆ، پێی دەوترێت (کۆماری مەدەنی) . واتە؛ لەسەردەمی دەوڵەتە شاری یۆنانی، کولتوور بەستێنی ڕاستەقینە بووە بۆ پێناسەی هاووڵاتی. لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەکان، ئەو هاووڵاتییانەی دەکەونە سنووری ئیمپراتۆریەتەکەوە، بە هاووڵاتی دادەنران. قۆناغی پاش شۆڕشیی فەڕەنسیش کە هاوکاتە لەگەڵ هاتنە ئارای دەوڵەت- نەتەوە، سەرەتایەکی نوێ بوو بۆ هاتنە کایەی کولتوور، وەک بنەمایەک بۆ پێناسەی هاووڵاتی.
لە سەدەی 17، مۆدێلێکیی تری هاووڵاتیبوون هاتە ئاراوە، کە هاووڵاتیبوونی لیبراڵە، واتە مۆدێلیی دیموکراسیی نوێنەرایەتی. ئەم فۆرمەی هاووڵاتیبوون ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆمانەکان. ئەرستۆ ڕای وایە”هاووڵاتی بوونەوەرێکی سیاسییە، هەر دوو ڕۆڵی دەسەڵاتدار و دەسەڵات بەسەرداکەر دەبینێت”.
لیبڕاڵەکان باوەڕیان وایە کە هاووڵاتی ئەرکیشی هەیە، کە بە پێی یاسا دیاریکراوە، وەک باج دان.
لەسەدەی هەژدە ونۆزدەش، بازنەی مافەکان زیادکرا. مافی ئابووری وموڵکداریشی گرتەوە.
لەسەدەکانی تر، تادێت بازنەی مافەکانی هاووڵاتی زیاتر فراوانتر دەبێت. کە پێویستیی کردووە لەسەر وڵاتان کە کولتووری جیاواز لە خۆبگرن، ئازادیی زیاتر فەراهەم بکەن. فرەیی ئایینی و ڕێزگرتن لە ئایدۆلۆجییای جیاواز. بەشداریی لە سەقامگیریی ئاساییشی جیهانی و ئابووری جیهانی. پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و دیبلۆماسییانە.
=KTML_Bold=ڕەگەزەکانی هاووڵاتیبوون:=KTML_End=
٭ناسنامەی مەدەنی. واتە بوونی شوناسیی مەدەنی بۆ هاووڵاتییان، پێش شوناسی ئایینی و کولتووری و نەتەوەیی.
٭ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی هاووڵاتی.
٭ڕێزگرتن و قبووڵکردنی بەها کۆمەڵایەتییە باڵاکان.
‌٭مافەکانی هاووڵاتی، کە بریتین لە مافە سیاسیی وئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.
٭بەرپرسیارێتیی هاووڵاتی لە ڕۆڵ بینین لە کاروباری گشتی.
ئەرکەکانی هاووڵاتی بریتین:- لە پێدانی باج، بەرگریی لە کیانەکەی، پەیڕەوی لە یاساکان، بەشداریی کارا. مافەکانی هاووڵاتیش بریتین:- لە یەکسانی لە بەردەم یاسا، بەشداریی سیاسی، کە ئەمەش بەپێی دەستووری وڵاتان دەگۆڕێت.
چەسپاندنی چەمکی (هاووڵاتیبوون) ، پێویستی بە سیستمێکی پەروەردەیی دیموکراسییە. بەگشتی لە ئێراقدا، تێنەگەیشتنێکی گەورە هەیە بۆ ئەم چەمکە؛ بەهۆی نەبوونی ناسنامەی مەدەنی هاووڵاتی، بوونی بەربەستە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان وادەکەن تاکەکان بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستن و بەرژەوەندیی گشتی لەبەرچاو نەگرن. بەهۆی بوونی نادادپەروەریی و گەندەڵی و تووندوتیژی وایکردووە کە تاک ئەرک و مافەکانیی خۆی نەناسێت. سەرەڕای کەموکوورتییەکان لە کوردستان، تاڕادەیەک دۆخەکە لەبارترە، ئەوەی گرفتە نەبوونی سیستمێکیی پەروەردەییە، کە چەمکی هاووڵاتیبوون بهێنێتە ناسین.
دەوڵەتان ناسنامەیەکیی نەتەوەیی تایبەت بە خۆیان هەیە، هەڵبەت ئەم ناسنامەیەش لە وڵاتێکی گەشەسەندوو جیاوازە لەوڵاتانی تری وەک جیهانیی سێیەم؛ بەو پێیەی پێناسەی ناسیۆنالیزم لەوڵاتان جیاوازە، بەنموونە، ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا پەیڕەودەکرێت، ناسنامەیەکی نەتەوەییە بۆدەوڵەت؛ بەڵام هاووڵاتییان بەشێوەیەکی یەکسان تەماشا دەکرێت و مافەکانییان فەراهەم دەکرێت.
بەڵام ناسنامەی نەتەوەیی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو؛ کولتوور، ئایین یان زمان ی بەشێک لەهاووڵاتییان، زاڵ دەکرێت بەسەر ئەوانی تردا. ئەمەش دەبێتە دەروازەی سەرهەڵدانیی ململانێی شوناسی سەردەست و ژێر دەست. کە دەبێتە گرفت لەهەمبەر چەمکی هاووڵاتیبوون.
دواتر قۆناغی بەجیهانیبوون، دووبارە پێناسەی هاووڵاتیبوون دەباتە قۆناغێکی ترەوە. سیستمیی سەرمایەداریی دووبارە سیستمی جیهانی ڕێکدەخاتەوە. هەر بۆیە هاووڵاتی بریتییە لە تاکێک کە خاوەن ئەرک و بەرپرسیارێتییە. سەرمایەداریی کار بۆ نەهێشتنی سنوورەکان دەکات، لەپێناو دۆزینەوەی بازاڕ، کە بووە هۆی کاڵبوونەوەی مۆدێلیی دەوڵەتە نەتەوە.
لیبراڵەکان، پێیان وایە” بەجیهانیبوون، پڕۆسەیەکە بۆ نزیککردنەوەی مرۆڤەکان لەیەکتر، هەر بۆیە هاووڵاتی خۆی نابەستێتەوە بە یەک ناسنامەی نەتەوەییەوە. بەڵکوو لەدەرەوەی ئەوەش شوناسی تری دەبێت. ئەو وەرچەرخانە سیاسیی و ئابووری وکولتووری و زانستیی و تەکنیکییانەی کە چەمکی نوێی بەجیهانیبوون هێناویەتە کایەوە، بووە هۆی هاتنە ئارای چەمکی (هاووڵاتی جیهانی) ، واتە ئاشتی و پێکەوە هەڵکردن و ڕێزگرتن لە کولتوور و پێکەوە ژیان، هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان تاک و گرووپ و دامەزراوەکان، لەپێناو پاراستنی ئاساییش، خوێندن، کارو تەندرووستیی و ژینگە.
مەرج نییە، هەمیشە هاووڵاتییانی دانیشتوووی وڵاتێکیش کە هاووڵاتی ڕەسەنی ئەو وڵاتەن، ئەندامی ڕاستەقینە بن و بواریان بۆ ڕەخسابێت کە بەشدارییەکی فعەلییان هەبێت. بەنموونە دەیان هەزار کەس لە کوردانی ژێر دەسەڵاتی سووریا، بەهۆی ڕێگری کردن لە باڵانسی دیمۆگرافی، بێبەشن لە ئەندامێتیی ڕاستەقینە. لەکاتێکد، لە وڵاتانی گەشەسەندوو، هاووڵاتیبوون؛ تاک دەکات بە بکەرێک، کە دەتوانێت فۆرمی دەسەڵات و دەسەڵاتداران دیاری بکات.
هاووڵاتیبوون مانای ئینتیما بوون نییە. چونکە ئینتیما، هەستێکە مرۆڤ لەگەڵیدا گەورە دەبێت. گەندەڵی، جیاکاریی چینایەتی، فەسادی ئیداریی و ئابووری، نادادپەروەری. فاکتەری لاوازبوونی هەستی ئینتیما بوونن. بەپێچەوانەشەوە، دەرفەتی یەکسان و نەهێشتنیی جیاکاریی، جیاکاریی دژی ژنان، پەراوێزنەخستنی هیچ گرووپ و توێژێک، قبووڵکردنی فرەیی. دەبنە داینەمۆی پتەوکردنی ئینتیما. بەڵام (هاووڵاتیبوون) پەیوەندییەکی یاساییە، بەو میکانیزمەی دەوڵەت دیاری دەکات.
=KTML_Bold=سیماکانی هاووڵاتیبوون:-=KTML_End=
- بەشداری چالاکانە و ئینتیما بۆ وڵات.
- بەشداریی لە کاریی هەرەوەزیی و خۆبەخشی و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان.
- ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی و ماف و ئازادییەکانی ئەوانی تر.
- پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان.
- ڕێزگرتن و قبووڵکردنی بەهاکانی کۆمەڵگە.
- خزمەتکردن بەنیشتمان، و داکۆکیکردن لێی.
- پارێزگاریکردن لە ئاساییشیی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیی.
- بەجێگەیاندنیی ئەرکەکان.
- بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.
- بەشداریی سیاسی، لەوانە: بەشداریی لە هەڵبژاردن.
- ڕێزگرتن لە ئایین و باوەڕ و کولتووری جیاواز. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 235 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
Koblede elementer: 1
Gruppe: Artikler
Bok: Sosial
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 06-04-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) på 06-04-2023
URL
Dette produktet har blitt sett 235 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 522,423
Bilder 105,709
Bøker 19,690
Relaterte filer 98,576
Video 1,419
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Bibliotek - Provinsen - Utenfor Bibliotek - Bok - Kurdish Issue Bibliotek - Dialekt - Norsk Bibliotek - PDF - Bibliotek - Bok - Ordbok Bibliotek - Publication Type - Bibliotek - PDF - Biografi - - Khanaqeen Biografi - Nasjon - Kurd Biografi - Kjønn - Kvinne

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.688 andre!