چوویت بۆ خوازبێنی گەر دایانبەخۆت مەنازە، گەر نەشیاندا، خۆت بەناپیاو مەزانە.
لە کوردەواردا نەریتی خوازبێنی سەرەتا لەلایەن ژنانەوە ڕێکدەخرێت، پاشان پیاوان دەچن و کاری خوازبێنییەکە تەواودەکەن، پەندەک لەناو مەبەستی خوازبێنی و ژنخواستندا دەگەڕێ، مەبەست لە پیاوی خوازبێنیکەرە، کاتێک دەچێتە ماڵێک بۆ خواستنی کچێک، گەر پێیاندان، نابێت بەخۆی بنازێ و خۆی هەڵکەشێ، گەر نەشیاندا، نابێت خۆی بەناپیاو بزانێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 342 ganger