بابەت: بیرەوەری
نووسین: #شێرکۆ عادل دەباغ#
ناونیشان:$36 ساڵ لەمەوبەر لە شەوێکى تاريک و بەستەڵەکى #18-02-1987#ى سەدەى ڕابردوو لەسەر شاخی زەردە$
بۆ يەکەم جار لە مێژووى هاوچەرخى کوردا و لە پاش شەڕى#چاڵدێران# ى کۆنەوە يەکەم جار بوو هەموو لايەنە سياسيەکان کۆببنەوە لە پاش ئەو هەموو خوێن ڕشتنەى کوڕى خەڵکى، هێزى پێشمەرگە و هێزى پشگيرى و خەڵکى عەشايرى ديهاتيەکان خۆيان کۆکردەوە و پێکەوە بە هاوکارى هەموولايەنەکان و تەنانەت یەک-دوو پێشمەرگەی ئيختيفاى (#ئاڵاى شؤڕش# ) لەڕێى ئێمەوە بەشداربوون! و توانرا لەشەڕێکى سەخت و دەستەويەخەيى شاخى گەورەى ( زەردە) ى ستراتيجى نێوان#دەربەندىخان# و #قەرەداغ# و #گەرميان# ڕزگارکرێتەوە لە دەستى مغاوير و قوەتخاسەى جەيشى ئێراقى و جاشەکانيان.
ئەو سەرکەوتنە و هەواڵى ئەو داستانە لە ئيزگە و ڕادوێکانى هەموو حزبەکان بۆ ماوەى هەفتەيەک بە بەردەوامى ڕۆژانە بڵاو دەکرايەوە و خەڵکى کوردستان زۆر دڵخۆشبوون، لە پاش شەڕى خوێناوى ناوخۆ کەچەندين ساڵبوو کورد بەدەستيەوە دەى ناڵاند.
بۆ من دوو جار گرنگ تربوو بەشداربوونم! ، چونکە تازە لەدەست بەعس و دايرەى ئەمن ڕزگارم بووبوو هەڵهاتبووم، و تازە دەورەکانى سياسى و عسکرى و هەروەها دەورەى فەلسەفى ( ماترياليزمى مێژووی) م تەواوکردبوو لەبەر چرا و زۆپاى ناو ژوورەکانى بارەگاى ( B-15) ى قۆپيەکانى قەرەداغ .
ئەو ڕۆژە سارد و شەوە تاريکانە بۆ منێکى تازە پێگەيشتوى هەرزەکاری شاری، زۆر قوورس و سەختبوو! ، بەڵام بەسەربەرزيەوە هيچ کاتێک لە شەڕى ناوخۆدا بەشدارنەبووم ، ئەوزەمانە تێپەڕى و ئەو دەورانە ڕۆيشت! ، بەڵام خەڵکى ڕۆژێک بە پشوو دانەنيشتبوون لەسايەى ململانێى خوێناوى لايەنەکان کە هەر بەرژەوەنديان نامێنێ سەر و دڵى خەڵکى دەگرن و هەمووشيان کوڕى شەرعيى يەک دايک و باوکن.
لەو زستانە ساردو سەختەدا لە دواى تەواوبوونى شەڕەکە بە نێوو بەهەشتى قۆپيەکاندا گەڕاينەوە لەڕێگا لەنێوو تەم و چڕى داربەڕوەکاندا (کەوباڕێک) ى بێچوو بەچنگى بازێکى سرکەوە بەريداو گرتمەوە بەڵام جوتيارێکى گوندى #تەکيە# لێى سەندم و پێى وتم: $تۆ پێشمەرگەى لە کوێ ئەم کەوباڕەت پێ بەخێو دەکرێ! ئەیبەمە ماڵێ و لەگەڵ منداڵەکانما گەورەى دەکەم ، بەخۆشحاڵيەوە دامێ و ئێستاش دڵم لەلايەتى!$
[1]