=KTML_Bold=تا ئێستا #12-04-2023# 170 ملیار دینار ڕەوانەی سلێمانی کراوە=KTML_End=
دوای ئەوەی ئەمڕۆ 12-04-2023 دابەشکردنی مووچە لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# گرفتی بۆ درووست بوو بەهۆی نەمانی پارە لە بانکەکان. بەگەیشتنی 70 ملیار دینار لە #هەولێر#ەوە گرفتەکە چارەسەرکراو دابەشکردنی مووچە دەستی پێکردەوە.
چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو #05-04-2023#، بڕی 100 ملیار دیناری تر بۆ سلێمانی نێردراوە بۆ دابەشکردنی مووچە بە پارەکەی ئەمڕۆوە 12-04-2023 گەیشتە 170 ملیار دینار. بەڵام بۆ ئەوەی تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت، سلێمانی پێویستی بە 340 ملیار دینارە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە چاوەڕوان دەکرێت بتوانرێ 40 ملیار دینار تەمویلی مووچە بکرێت. بۆیە هێشتا پێویستی بە 170 ملیار دیناری تر هەیە.
بانکەکانی سلێمانی تاوەکوو 5ی ئەم مانگی 4، لە داهاتی ناوخۆ بەردەوام بوون لە پێدانی مووچەی مانگی ڕابردوو و تەنیا 15 ڕۆژیان لەبەر دەستە پشت بەداهاتی ناوخۆ ببەستن بۆ تەواوکاری مووچە و چاوەڕوان دەکرێت تا پێش جەژن نزیکەی 40 ملیار تەمویلی مووچە بکرێت لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 460 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!