=KTML_Bold=لەسەر داواى ئێران پارتى و یەکێتیى کۆدەبنەوە
ڕێبەر ئەحمەد و پشتیوان سادق و ئومێد سەباح، سەردانى قوباد تاڵەبانى دەکەن=KTML_End=
لەسەر دەستپێشخەرى ئێران پارتى و یەکێتیى، لەسەر ئاستى تیمی حکومى کۆدەبنەوە. ئەنجوومەنى وەزیرانیش لیژنەیەکى لەو بارەیەوە پێکهێنا.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا شاندێکى باڵاى ئێران. لەبارەى ناکۆییەکانى پارتى و یەکێتیى دەستپێشخەرییەکیان خستۆتەڕوو لەگەڵ هەردوولا کۆبوونەتەوە و داوایان کردووە گفتووگۆکانیان دەستپێبکەنەوە.
پارتى و یەکێتیى لەسەر ئاستى باڵا دەستپێشخەرییەکەى بەرپرسانى ئێرانیان قبووڵ کردووە. لە چەند ڕۆژى داهاتووش لەسەر ئاستى حکومى و حزبى کۆدەبنەوە.
وەزیرێکی نزیک لە ئێران لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشنیازى کردووە کە تیمێکی حکومی پارتی سەردانی #قوباد تاڵەبانی# بکەن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 564 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!