=KTML_Bold=چەند خوویەکی خراپ وادەکات پارەکانت تا کۆتایی مانگ بەشت نەکات=KTML_End=
1-زۆر کەس تەنیا بە ئۆنڵاین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوای کەلوپەل و خۆراک و پێداویستییەکانیان دەکەن، ئەمەش پارەیەکی زۆریان لێدەبات.
2-بەردەوام شۆفێری مەکە و زیاتر بە پێ بڕۆ، کەمتر ئۆتۆمبێل بەکاربهێنە، ئەمەش پارەی سوتەمەنیت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
3-کاتێک دەڕۆیت بۆ مارکێتێک ئارەزوت لە چی کرد مەیکڕە، سەرەتا لە ماڵەوە پێداویستییەکانت بنووسە، پاشان بڕۆ بۆ بازاڕ و ئەو کەلوپەلانە بکڕە کە نووسیوتن.
4-لە ڕێستۆرانت داوای خواردن مەکە، لە ماڵەوە خۆت خواردن ئامادە بکە، خواردن لە دەرەوە پارەیەکی زۆرت لێدەبات.
5-لە کاتی کڕینی جلوبەرگ کەڵک ببینە لە داشکاندنەکانی کۆتایی وەرز و هەڵیبگرە بۆ ساڵێکی دیکە.
6-واز لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان بهێنە، جگە لەوەی زیان بە تەندرووستیت دەگەیەنێت، هاوکات بەشێکی زۆر لە پارەکەت دەبات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 454 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!