هەرچەندە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #17-04-2023# شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و #قوباد تاڵەبانی# ڕاوێژکاری بووە لەسەر نیگەرانییەکانی یەکێتی لە حکومەت، هاوکات شاندەکە داوای کردووە بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە بایکۆتی ڕاگەیاندوە.
شاندەکەی حکومەت دوو پێشنیارێکیان داوەتە قوباد تاڵەبانی، لەوانە خۆی و تیمەکەی بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران یاخود تیمەکەی کە پێکدێت لە شەش وەزیر بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام نیگەرانییەکانی یەکێتی بە جۆرێکە ئەگەرێکی کەم هەیە کە تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
کۆبوونەوەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایان و لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، پێدەچێت لەدوای جەژنی ڕەمەزان کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ئاستی باڵادا بەڕێوەبچێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 399 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!