لەسەر بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی #سلێمانی# و بە ئامانج گرتنی لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە، #مەزڵوم عەبدی# فەرماندەی گشتی هەسەدە داوای ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوەی کردووە، بەڵام وەڵام ناداوەتەوە.
لە سەرەتای ڕووداوەکە دژەتیرۆری یەکێتیی ویستویەتی ڕوونکردنەوە بدات، بەڵام #قوباد تاڵەبانی# ڕێگری کردووە، تەنانەت فڕۆکەخانەی سلێمانی ناچار بە ڕوونکردنەوەیەکی دوور لە ڕووداوەکە کرا.
پێگەی ئەلمۆنیۆتەر، ئاشکرای کرد کە لەنێو دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتیی زانیاری لەسەر هاتنی مەزڵووم عەبدی بۆ سلێمانی دراوە بە دەزگای هەواڵگری تورکیا، بەچەند ڕۆژێک دوای ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیۆتەر قوباد تاڵەبانی سەردانی #بەغدا#ی کرد، دواتر بۆ چاوپێکەوتن بە #هاکان فیدان#، بەسەردانێکی بەپەلە خۆی گەیاندە دەوڵەتی تورکیا. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 436 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!