خۆشە ئاگر خۆشە دوو، برا خاسە نەوەک شوو.
پێشوان لەمبارەیەوە دەڵێن: خوشک و برایەک بەڕێگەدا دەڕۆن، بارانێکی زۆر لێیان دەدا، هەموو گیانیان تەڕ دەبێ، ئاگرێک دەکەنەوە خۆیان وشک دەکەنەوە، کچەکە دەرپێکەشی تەڕبووە، لەبەر براکەی ڕووی نییە دایبنێ و وشکی بکاتەوە، کچەکە دەڵێت: (نە ئاگر و نە دوو، هیچی نابێ بە شوو) براکەی قسەکەی پێناخۆش دەبێ، کچەکە دەڵێت: مەبەستی شوو نییە، گەر لە باتی تۆ، مێردەکەم بووایە، ڕووم دەهات، دەرپێکەم وشک بکەمەوە، بۆیە دەڵێت: (خۆشە ئاگر خۆشە دوو، برا خاسە نەوەک شوو) . واتە: کەسێکت خۆشویست، هەر خۆشت ئەوێ، گەردووریش بێت لێی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 956 ganger