يادى (125) ساڵەى ڕۆژى ڕۆژنامەگەريى کوردى و (25) ساڵەى دامەزراندنى سەنديکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان له تەواوى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان پيرۆز دەکەم، هيواى سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم. سڵاو لە ياد و گيانى ميقداد ميدحەت بەدرخانى پێشەنگ کە يەکەم #ڕۆژنامەى کوردستان#ى چاپ و بڵاوکردەوە.
لەم يادەدا هەموو پشتيوانييەک بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئازاديى ڕۆژنامەگەرى و ڕادەربڕين و ئازاديى قەڵەم و نووسين دووپات دەکەمەوه. ئازاديى ڕۆژنامەگەرى، بنەما و کۆڵەيەکى سەرەکيى هەموو کۆمەڵگەيەکى زيندووى پێشکەوتووه، پێويستييەکى لەپێشى برەودان بە ديموکراسى و ئازادييەکان و پاراستنى مافەکانى مرۆڤە، بۆيە دەبێ پارێزگارى لێ بکرێت.
وشە بەرپرسياريەتييە، بۆيە داوا لە ڕۆژنامەنووسانى کوردستان دەکەم بەوپەڕى ئەمانەت و بەرپرسياريەتييەوە مامەڵە لەگەڵ وشەدا بکەن و ئازاد و پيشەيى و ڕاستگۆيانە هەواڵ و ڕووداوەکان بگوازنەوە. کار و ئەرکى خۆيان بە ڕێکوپێکى و لە چوارچێوەى ئێتيکى ڕۆژنامەوانيدا جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەى بتوانن ڕۆڵى دروستى خۆيان لە دەستنيشانکردنى هەڵە و کەموکوڕييەکان و ڕاستکردنەوەيان بگێڕن.
سڵاو و دروود بۆ هەموو ئه و ڕۆژنامەنووسانەى لە سەردەمى خەبات و ئازاديدا گيانيان بەخشى. ياديان هەميشە بە خێر. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#22-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 476 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!