خانمی یەکەمی ئێران بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی نامەیەکی ئاراستەی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#، خانمی یەکەمی عیراق کرد.
جەمیلە عیلمولهودا، هاوسەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی پیرۆزبایی نامەدا کە بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی نووسیوە دەڵێت، خۆتان ئاگادارن ڕەواجی پیاوسالاری لە جیهاندا وایکردووە لە کۆمەڵگە پەراوێزخراو و گەشەکردووەکانیش، ژنان و منداڵان دوچاری بەشمەینەتییەکی زیاتر ببنەوە و ئازارێکی زیاتر بکێشن.
دەشڵێت، ڕووخانی بونیادی خێزانەکانیش بێلانەیی و نائومێدییەکی گەورەی بۆمناڵان بەدواوە بووە.
هەر لە نامەکەیدا هاوسەری سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی ژنان کردووە لە زیندووکردنەوەی بەها و ئاکارە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئاست سیاسەتی ڕیاکاریدا تاکە ڕێگە زیندووکردنەوەی بەها، ئاکار و مەعنەویەتە، لەم بوارەشدا ژنان سیمبولی سۆز و میهرەبانی و خوازیاری دادپەروەرین. بۆیە دەکرێت کاریگەری خۆیان نیشانبدەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 748 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!