ناونیشانی بابەت: نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئەو نەخۆشییانەن کە لە ڕێگای سێکسکردن دەگوازرێنەوە، ئیتر سێکس چ لە ڕێگای زێ، یان کۆم یاخود دەمەوە بێت، لە ڕێ ی دەردراوەکانی وەکوو خوێ، تۆواو، دەردراوەکانی زێ دەگوازرێنەوە ئەم نەخۆشیانە.
- نەخۆشی سێکسی گوازراوە بەهۆی میکرۆبەوە درووست دەبن جا بەکتریابن، یاخود ڤایرۆس یان کەڕوو
=KTML_Bold=جۆرە باوەکانی نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان:=KTML_End=
1. نەخۆشی گۆنۆریا.
2. نەخۆشی کلامیدیا (Chlamydia)
3. نەخۆشی (Trichomoniasis)
4.نەخۆشی سیفلیس (syphilis)
5. نەخۆشی هێرپەسی کۆئەندامی زاوزێ.
6. نەخۆشی ئایدز HIV
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییانە جۆراوجۆرن لە هەندێک نەخۆشدا دەرناکەون هەتا ماکەکانی دەردەکەون ، ئەو نیشانانەی کە دەرخەری بوونی نەخۆشی سێکسی گواستراوەیە ئەمانەن:
- درووستبوونی برین و زیپکە لە ناوچە هەستیارەکاندا.
- ئازار و سووتانەوە لە کاتی میزکردندا.
- دەردراو لە زەکەرەوە.
- دەردراوی نائاسیی و بۆگەن لە زێ وە.
- بینینی خوێنی نائاسایی لە زێوە.
- بوونی ئازار لە کاتی سێکدا.
- ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان، بەتایبەت ئەوانی بن ڕان.
- ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
- تا.
- دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر سک و دەست و پێیەکان.
- لە بەشی دووەمدا باسی ئەو هۆکارانەی وا دەکەن کەسێک خێراتر تووشی ئەم نەخۆشییانە بێت لەگەڵ ماکەکانی ئەم نەخۆشییانە.