ناونیشانی بابەت: تۆش ئەم ھەڵانە ئەنجام دەدەیت لە خواردنی بەیانی جەژندا؟
ئامادەکردن: د. #دێژین فایەق سۆلەیی#
وەکو نەریتێکی تایبەت بە جەژن ھەموومان بەیانی زوو ھەڵدەستین و خواردنی جۆراوجۆر ئامادە دەکەین و بە دڵخۆشییەوە لەگەڵ خێزانەکانمان دەیخۆین، بەڵام ئەگەر تۆ یان کەسێکی ئازیزت لە خێزانەکەدا بە دەست نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێنەوە دەناڵێنێت، پێویستە قوڵتر بیر لەو خواردنانە بکەیتەوە کە ئامادە دەکرێن لەم ژەمە تایبەتەدا.
ھەر وەک سەلمێنراوە خواردنە چەورەکان بەتایبەت گۆشتی سوور، وە ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر کاربۆھایدرەیت لە پێکھاتەیاندایە ھۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، ئامۆژگاریت دەکەم لەپێناو بەسەربردنی جەژنێکی پڕ لە شادی لە بەیانی جەژندا زیادەڕەوی نەکەیت لە خواردنە قوورسەکان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 252 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!